هونەرمەندی لاو هەڵوێست نوێترین كلیپی خۆی بە ناوی تاوانبار بڵاودەكاتەوە.
هەڵوێست لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوبەوە كلیپی گۆرانی تاوانبار بڵاودەكاتەوە كە یەكێكە لە تێكستی شەهاب زەنگەنە و ئاوازی هەڵوێست خۆیەتی و كاری دابەشكردنی میوزیكی بەهەمەكەش لەلایەن ئەفشین شوكرییەوە ئەنجامدراوە.
كلیپی گۆرانییەكە لە كەنارە دەریاییەكانی باكوری ئێران لەلایەن هەردی سەلامییەوە وێنە گیراوە و فرمێسك محەمەدیش كاری دەرهێنانی كلیپەكەی ئەنجامداوە.
كلیپەكە باس لە چیرۆكی خۆشەویستی و خیانەت و سەفەر دەكات، بەجۆرێك خۆشەویستەكەی هەڵوێست پەیوەندی لەگەڵ كەسێكی دیكەدا هەیە و دوای ئەوەی خیانەتی لێدەكات لەگەڵ ئەو كەسە دەیانەوێت لە دەریاوە سەفەر بكەن، بەڵام دەخنكێن و هەڵوێست دوای دوازینەوەی تەرمەكەی بە خیانەتەكەی دەزانێت.