پۆلیسی هەولێر رایگەیاند" چوار هاوڵاتی قەزای خەبات بەهۆی ژە‌راویبوونەوە بە گازی مولیدە گیانیان لەدەستداوە.
لە راگەیەندراوێکی پۆلسی هەولێردا کە کۆپیەکی دەست سپی کەوتووە ئاماژە بۆ ئەوە کراوە "كاتژمێر 12:30 خوله‌كی شه‌وی رابردو له‌قه‌زای خه‌باتی سه‌ربه شاری هه‌ولێر چوار ئه‌ندامی خێزانێك له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا ژه‌هراوی بوون".
لە راگەیەندراوەکەی پۆلیس دا هاتووە ئەو خێزانە " له پیاوێك و دوو ژن كه‌خێزانی پیاوه‌كه بوون، یه‌كێكیان له‌دایكبووی ساڵی 1982 بووه‌و ئه‌وه‌ی دیكه‌یان له‌دایكبوی ساڵی 1984 بووه، له‌گه‌ڵ منداڵێكی كچ كه‌لەدایکبووی 2004ه بووه، هه‌مویان پێکەوە گیانیان له‌ده‌ستداوه.
پۆلیسی هه‌ولێر ئاشکرا دەکات "لێكۆڵینه‌وه‌كان لە رووداوەکە ده‌ستپێكردووه‌و ئه‌وه‌ی تاوه‌كو ئێستا بۆیان ده‌ركه‌وتووه کە به‌دوكه‌ڵی مۆلیده بووه، گازی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن ناو ماڵه‌كه‌ی ته‌نیووه".