بە فەرمی حکومەت وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ١١ و ١٢ی ڕاگەیاند

وته‌بێژی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بە فەرمی وادەی دابەشکردنی مووچەی ١١ و ١٢ی ئەم ساڵی ڕاگەیاند و ئاشکرایکرد ڕاستەوخۆ و دوای تەواو بوونی دابەشکردنی موچەی مانگی ١٠ یەکسەر دەستبەدابەشکردنی مووچەی مانگی ١١ و دواتر دوانزە دەکەن به‌دڵنیاییه‌وه‌ دوای‌ ته‌واوبوونی‌ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ مانگی‌ 10، ده‌ستده‌كرێت به‌ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ مانگه‌كانی‌ 11 و 12.
سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بە وێستگەی ڕاگەیاندووە "هه‌روه‌ك ده‌زانین مانگ به‌ مانگ مووچه‌ ده‌درێت و دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ مانگی‌ نۆ كۆتایی هاتووه‌ و ده‌ست ده‌كرێت به‌ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ مانگی‌ 10".
ناوبراو وتووشییەتی "به‌پێی‌ ریزبه‌ندی‌ مووچه‌ دابه‌شده‌كرێت و دوای‌ ته‌واوبوونی‌ مووچه‌ی‌ مانگی‌ 10 مووچه‌ی‌ مانگه‌كانی‌ 11 و 12 ده‌درێت".
وتەبێژەکەی حکومەتی هەرێم ڕاشیگەیاندووە "دوای‌ ته‌واوبوونی‌ مووچه‌ی‌ مانگی‌ 10، راسته‌وخۆ ده‌ستده‌كرێت به‌ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ مانگی‌ 11 و دواتر مووچه‌ی‌ مانگی‌ 12 ده‌درێت".




PM:07:33:11/12/2016