نوێترین زانیاری سەبارەت بە دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان

ماڵپەڕی وشە بڵاویکردەوە لیستی مووچەی خانەنشینان بۆ پێدانی مووچەی مانگی شەش ئێستە ئامادەكراوە بۆ دابەشكردن، تەنیا بەڵێی وەزارەتی دارایی ماوە، بەڕێوبەری گشتی خانەنشینانیش دەڵێت، هێشتا ڕوون نییە کەی موچەکەیان دابەش دەکرێت.
حازم ئیسماعیل بەڕێوبەری گشتی خانەنشینی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاندووە، ئێمە بەدواداچوون دەكەین بۆ دابەشكردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێمی كوردستان، چونكە هێشتا ڕوون نییە كەی مووچەیان دابەش دەكرێت.
هەروەها وتووشییەتی، هەوڵ دەدەین مووچەی مانگی حوزەیران/یۆنیۆ دابەش بكرێت، بۆیە لەگەڵ وەزارەتی دارایی لە پێوەندیداین بۆ دیاری كردنی وادەیەك بۆ دابەشكردنی مووچەی خانەنشینی سەربازی و مەدەنی لە هەرێمی كوردستان.

PM:08:52:12/12/2016