"نرخی بەنزین دادەبەزێت"

سەرۆكی لیژنەی پیشەسازیی و وزە لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند کە پێشتر ١٤ كۆمپانیا بەنزینی دەھێنا، بەڵام ئێستا زیادیكردووە بۆ ١٧ كۆمپانیا، ئەم زیادبوونەش نرخەكان كەمدەكاتەوە.


غالب محەمەد سەرۆكی لیژنەی پیشەسازیی و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە"ئاسانكاری و ھەوڵەكانمان زۆرن لەپێناو كەمكردنەوەی نرخی بەنزین لە پارێزگای سلێمانی، خۆشبەختانەش دەرئەنجامی باشی دەبێت".

ڕوونیشیکردووەتەوە ئاسانكارییەكان خۆی لەپێدانی مۆڵەت بەكۆمپانیاكانی ھێنانی بەنزیندا دەبینێتەوە، بەڵام بەو مەرجەی ئەو بەنزینەی دەیھێننە پارێزگاكە لە چوارچێوەی ئەو جۆرە بەنزینانە بێت كە كوالێتیان باشە

غالب محەمەد وتووشییەتی "پێشتر ١٤ كۆمپانیا بەنزینی دەھێنا، بەڵام ئێستا زیادیكردووە بۆ ١٧ كۆمپانیا، ئەم زیادبوونەش نرخەكان كەمدەكاتەوە".

سەرۆكی لیژنەی پیشەسازیی و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "بەردەوامین لەھەوڵەكانمان بۆ كەمكردنەوەی زیاتری نرخی بەنزین، لەبەرنامەماندایە لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی كۆببینەوە بۆ پێداچوونەوە بەڕێنمایەكانی بەنزینخانە، تاوەكو بزانین دەتوانین بەنزینخانەی دیكە بكەینەوەو بەنزین زیاتربێت".



PM:09:04:16/12/2016