خانمە نوسەرێکی کورد: "دەسپەڕکردن" بۆ ژنان باشترین شتە

خانمە نوسەر و چالاکوانێکی بواری جێندەر دەڵێت ئەو پیاوەی باوەڕی بە فرەژنی هەبێت دەچێتە خانەی ئاژەڵانەوە و دەشڵیت "كردنی عادەی سری بۆ ژنان زۆر باشە چونكە لایەنی سێكسیان بەهێز دەكات".

ئەڤین عەزیز لە چاوپێکەوتنێکدا کە ماڵپەڕی چاودێر بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت "دوای ئەوەش مەسەلەی سێكس پەیوەندیەكی مرۆیەیە و مەرج نیە لە نێوان ژن و پیاوێكدا بێheterosexualitet . ئەمرۆ پەیوەندیە سێكسیەكانی نێوان ژن و ژنLesbisk پیاو و پیاوhomosexuell هێندەی مەسەلەی هێترۆ سێكسوالیتت گرنگە، وە یا رەنگە بۆ هەندێ كەس مەسەلەی سێكس تەنهاannoni لە رێی عادەی سریەوە بە ئۆرگاسم بگات، رەنگە ئەمە راستیەكی رەهای كۆمەڵگەی ئێمە بێ كە مەسەلەی سێكس تەنها بە ژنێك و پیاوەێكەوە دەبەستن. كە ئەمە هێترۆنۆرماتیheteronorm پێ دەڵێن مانای هەموو مرۆڤەكانی كۆمەڵگە بە زۆر و ئیجباری پەیوەندیە سێكسیەكانیان دەبێ لە نێوان ژن و پیاوێكدا بێت كە لە راستیدا ئەمە روانگەیەكی دیكاتۆریانەیە لە مەسەلەی سێكسدا."


دەقی چاوپێكەوتنەكە:

گفتوگۆی: ئەرسەلان مەحمود

ئەرسەلان مەحمود: لێكۆڵینەوە یان نوسینێكی شیكاری ئێوەم خوێندەوە، زۆر جەخت لەگەرانەوەی كورد دەكەن بۆ ئاینی ئێزدی، ئەم هەمو پێداگرتنە بۆ؟ یان پێتان وایە كورد دەكرێ لەسەر بناغەی ئەم دەقانە چ پرۆژەیەكی نەتەوەیی و سیاسی چۆنایەتی و مەزنتر بنیات بنێ‌؟
ئەڤین عەزیز:بێگومان پاراستن و رەچەڵەك و كەلتوری هەر گەلێك و رێگەنەدان بەتەفروتوناكردنیان لەلایەن زۆرداران و نەیارانیەوە خزمەتێكە بەناسنامەی نەتەوەیمان لەلایەك و لەلایەكی دیكەشەوە بۆ مەسەلەی سیاسی و بەرەوپێشچوونی مەسەلەی نەتەوەیمان، میتۆلۆژیای ئاینی گەلێك بریتیە لەكۆڵەكەیەك لەكۆڵەكانی كەلتوری ئەو گەلەو دواجاریش كەلتور یەكێكە لەو هۆكارانەی كە گەلێكی پێدەناسرێتەوە، هەموو نەتەوەیەك سەرباری كەڵك وەرگرتن لە ئەزمونە نووێیەكانی جیهان بیر لە ئەزمونە مێژوویەكانی خۆیان دەكەنەوە، بەڵام ئێمەی كورد نەمان كردووه،‌ بنەمای زۆربەی ناسیونالیزی دنیا لەسەر میتۆلۆژیا دروست بووە، كە ئەم میتۆلۆژیا و كەلەپوورانه لە رێی گەشەپێدانی زمانی ئەو نەتەوەیەوە بۆتە بەشێك لە بنەماكانی دەسەڵاتی سیاسی و یاسایی ئەو ووڵاتە. هەروەها زیندوو كردنەوەی میتۆلۆژیاو كەلەپوورو سمبولە مێژوویەكان بە شێوەیەكی گشتی بناغەیەكی سەرەكین بۆ گشت تیۆرەكانی ناسیونالیزم. لێرەدا دەكرێ بپرسین كە ئایا بەبێ ئاینی ئیسلام و جولەكە چۆن دەمانتوانی شوناسی دوو نەتەوەی وەك عەرەب و جوولەكە دیاری بكەین؟ ئایا بەبێ ئەم دوو ئاینە ئەو دوو نەتەوەیە بوونی دەبوو؟
ئاین هەمیشە وەك ‌‌ناسنامەی زۆرێك لە نەتەوەكانی دنیایە، گەر سەرنج لە میتۆلۆژیای یۆنانیەكان بدەین، دەبینین كە ئەمە تایبەتمەندیەكە بۆ ناسینەوەی نەتەوەی یۆنان، یان ئاینی ڤیكینگەكان لە نوردێنNorden كە سوید یەكێكە لەو وڵاتانە دوو مەسەلەی گرێدراوی یەكن، لە ئەوروپا ئاینی زەردەشتی بە میتۆلۆژیای ئێرانیەكان ناسراوە، ئاینی ئێزدیش بە میتۆلۆژی كورد ناسراوە. كەچی ئێمەی كورد خۆمان هیچ لەبارەیەوە نازانین، ئەوروپیەكان زیانیاری زیاتریان هەیە لەسەر ئێمەی كورد تا خۆمان وەك كورد من هەر لێرەش ئاشنایەتیم پەیدا كرد بە میتۆلۆژیای ئاینی كورد. هەرچەندە ئێران ئەمرۆ وڵاتێكی ئیسلامیە بەڵام هەرگیز شوێنەوارو بیروباوەرەكانی زەردەشتیان لەناو نەبردەو وەك ئەوەی كە ئێمەی كوردی نەزان كردومانە، كەعبەی ئێمە مەكە نیە بەڵكو لالشە، دەبێ ئێمە بۆ رەچەڵەكی بوونمان بگەرێینەوە كە بوونی كورد لە كوردستانی ئێستادا هاوكاتە لەگەڵ بوونی سۆمەریەكان لە ئێراقی ئێستادا، مانای بەر لەوەی نەتەوەی عەرەب و تورك هەبن ئێمەی كورد هەبووین . من لە زیندوو كردنەوەی ئەم مەسەلەیە دوو ئامانجم هەیە، یەكێكیان كە ئەوەیە كە ئێمەش وەك نەتەوەكانی دی خاوەنی میتۆلۆژی خۆ بە خۆی خۆمانین و بۆ دەبێ ئەمرۆ ئاینی ئیسلامی عەرەبی راستیەكی رەهای كۆمەڵگەكەمان بێ بە رادەیەك كە دەسەڵاتی سیاسی و یاسایمانی پێوە گرێ بدەین.؟ ئەوی تریشیان چۆن عەرەب و جولەكە ئاینەكەیان كردۆتە سەرچاوە بۆ دەسەڵاتی سیاسی و كۆمەڵایەتی ‌و ئەخلاقی ئێمەش بە هەمان شێوە دەتوانێ ئەو ئاین و میتۆلۆژیە خۆمالیانەی خۆی وەك رەهەندێكی كەلتووری زیندوو بكاتەوە و بنەمایەكی سیاسی و كەلتوری نوێیی لەسەر دابنێ، بە تایبەتیش كە ئاینی ئێزدی بە تەواوی ئاینێكی سكولارە، چەند جێگەی داخە بۆ ئێمەی كورد بە چەندین ساڵ بەر لە ئەورۆپیەكانیش خاوەنی بیرۆكەی سكولاریزم بوین كەچی هەرگیز نەمان توانیوە لە ئاستی دەسەڵاتی سیاسی و یاسایماندا سودی لێ وەربگرین، لە ئاینی ئێزدیدا دووو دەسەڵات هەیە یەكێكیان دەسەڵاتی رۆحانیە كە تایبەتە بە كاروباری ئاینی كە هەرگیز خۆی لە كاروباری سیاسی و یاسای وڵاتەوە وەرنادات، ئەویتریشیان سەركردایەتی ئیداری و سیاسیە كە بە پێی ئەقڵی سەردەم دەبێ وڵات بروا بەرێوەت، ئەو دەسەڵاتە سیاسیەی كە ئەمرۆ ئێمە هەمانە زیاد لە پێویست گرێدراوی ئاینی عەرەبی ئیسلامیە، زیادە رووی نیە گەر بڵیم گەر كورد ئەم سامانە خۆماڵیەی خۆی بەكار بهێنایە لە مەسەلە سیاسیەكاندا من پێم وایە كورد لە مێژ بوو خاوەنی دەوڵەتی سەر بە خۆی خۆی دەبوو. چونكە كوردی ئێزدی تایبەتمەندی زۆری هەیە لە ووڵاتانی ئەوروپاو ئەمەریكا. خوا لە بنەرەتەوە كوردە ئیتر بۆ دەبێ بە عەرەبی قسەی لەگەل بكەین؟!

ئەرسەلان مەحمود: ئەم دوو ئاراستەیەی كە ئێستا لە فێمێنیزمدا دەبینرێ كە یەكێكیان ئامانجی پاراستنی یەكێتی رەگەزی و وەك یەكێتیە لە مافدا و ئەوی تریشیان جەخت لە سەر بنەما ئافرەتیەكان دەكاتەوە و دەیەوێ و دەیەوێ كۆمەڵگە تەوەرەكەی ئافرەت بێ ئێوە سەبارەت بەو باسە دەڵێن چی؟
ئەڤین عەزیز:راستە لە ناو فێمێنیزم دا دوو ئاراستەی وا هەن كە یەكێكێان فێمێنیستی جیاوازsärartsfeministerو ئەوی تریشیان فێمێنیزمی یەكسانەLikhetsfeministerr هەریەكێك لەمانە روانگەو تیۆری خۆی لە پشتەوەیە. وە جێی ئاماژە پێدانیشە كە بۆ نمو‌نە فێمێنیزمی یەكسان زیاتر ئەو روانگەو بۆچوون و فاكتەرانە لەبەر چاو دەگرێ كە لە كۆمەڵدا هەن سەبارەت بە چەوساندنەوەی ژنان بۆ نموونە ماركسیست فێمێنیستەكان كە سەر بە فێمێنیزمی یەكسانە سەرتاپای پلە دووی ژنان بە بەشداری ژن لە بەرهەم هێناندا دەبێنێتەوە لە كۆمەڵگایەكی بێ چیندا، یان ئەگەر ژن بەشدار بێ لە كاروباری گشتیدا وەك خوێندن و كار ئەوا ژن یەكسان دەبێ ، وەك لیبرال فێمێنیستەكان ئاماژەی پێ دەكەن بەڵام لە راستیدا ئەمە وانیەو مێژوش ئەوەی سەلماندوە. فێمێنیزمی یەكسان نایەوێ تەنانەت قسە لەسەر جیاوازیە بایۆلۆژیەكانی نێوان ژن و پیاو بكات كە لە راستیدا ئەم جیاوازیانە بە هۆی هەندێ هۆكاری بابەتییەوە لە كۆمەڵگادا بوونەتە هۆی دروست بوونی هەموو ئەو روانگە و بە‌هایانەی كە لە كۆمەڵدا هەن سەبارەت بە ژن و پیاو من لام وایە كێشەكە ئەوەیە لە لە بنەرەتەوە تیۆری سیاسەت و دەروون ناسی و زانست جیاوازیەكانی نێوان ژن و پیاوی قبوڵ نەكردوە بۆیە دەر ئەنجام ژن و پیاو لە كۆمەڵدا كەوتونەتە ناو پایوەندیەكی دروستكراوی دیكۆتۆمی dikotomi ) دابەش بوونی رەگەزی پیاو بەسەر پیاوو ژندا، وەك ئەفسانەی دروست بوونی ئادەم و حەوا، كە ئادەم یەكەم جار دروست دەبێ و پاشان ژن لە پەراسوی چەپی ئەو، لە تیۆری سیاسی كلاسكیشدا بەهامان شێوە ژن دەكرێ بە كۆپیەك لە پیاو یان پیاوێكی ناتەواو) وا كە ئەمرۆ حاشا لە بوونی لەش بكرێ وەك راستیەكی رەهایی ژیانی ئێمەی مرۆڤ. بەڵام ئەمرۆ لە فێمێنیزم دا مشتمری چەمكێكی تازە هەیە بەناوی Intersktionalitet ئەم چەمكە یارمەتی شتكردنەوەی كێشەكانی ناو كۆمەڵگا دەدات كە مرۆڤ دەبێ لە چەندین روانگەوە بوونی كێشەیەك لە كۆمەڵگەدا ببینێ بۆ نمونە كێشەی ژنان تەنها مەسەلەی چینایەتی نیە یان تەنها كێشەیەكی رەگەزی یان سێكسی رووت نیە بەڵكو سەرجەم رەهەندە‌كانی ناو ئەو كۆمەڵگایەیە كە ژنی تێدا دەژی.

ئەرسەلان مەحمود: وێرای توندوتیژی و مەسەلەكانی دیكەی پەیوەست بە چەوساندنەوەی ئافرەتانەوە لە كوردستان زۆریش باس لە پێشكەوتنەكان لەو بوارەدا دەكرێ، دەبینین بە دەیان ئافرەت لە پۆستی ئیداری و كارگێری و وەزیر و پەرلەمانتارن، ئێوە بەوە رازین؟
ئەڤین عەزیز:بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە من ئاماژە دەكەم بە یەكێك لەو قۆناغانەی كە داگیركردنی ژنی پیا تێپەرێوە لە لایەن پیاوەوە كە بە فەلۆكراتیزم ناوزەد دەكرێت، ( مانای بەسەروەر راگرتنی چۆك یان گونی پیاو) ئەم قۆناغە پێش دەست پێكردنی پاتریالكال بوو مانای لەو كاتەوە دەستی پێ كردوە ، كە پیاو هەستی كردوە دەوری چیە لە منداڵ بووندا، لەو كاتەوە چۆكی پیاو دەبێتە تەوەرێكی سەرەكی و سەرجەم مەسەلەكانی دیكەی لە دەور دەسورێنەوە بە بوونی ژنیشەوە، وە چۆكی پیاویش دەبێتە فاكتەرێكی سەرەكی چەوساندنەوەی ژنان لە رووی سونەتیەوە تۆ سەرنج بدەرە ئەو جنێوانەی كە ئەمرۆ پیاو لە كاتی شەردا بەیەكی دەدات لە كۆمەڵی ئێمەدا، هەموی بە لە چۆكی پیاوەوە دەست پێدەكات بۆ زێی ژن، یان لە رووی یاساییەوە هەبوونی فرە ژنی، قەدەغە بوونی لەبار بردنی منداڵی ناخواستە، لێدانی ژنان، نشوز كردنیان ئەمانە هەمووی پاشماوەی قۆناغی فەلۆكراتیزم و بنەرەتی یاساكانیەتی كە لە كۆمەڵی ئێمەدا ماوەتەوە. ئافرەت بێ پیاو لە كۆمەڵی ئێمەدا بوونی نیە، هەتا بەشداری هەبێ لە پۆستی وەزاری و پەرلەمانتاریدا چونكە هەموو پێناسەی بوونی ژنان لە كۆمەڵی ئێمەدا لەمەر چۆك یان گوونی پیاوە یان با بڵێم بەو پێیەیە كە چەند لەگەل پیاو دەخەوێ، لەمەڕ ‌ ئافرەت لە كۆمەڵگای ئێمەدا چوار واژە هەیه سەبارەت بە بوونی ‌ ئەویش ئەمانەن، كچ، ژن ، قەیرەكچ، بێوەژن، كچ ئەو كەسەیە كە هێشتا لەگەل پیاو سێكسی نیە ، ژن ئەو كەسەیە كە لە پرۆسەیەكی بەردەوامی سێكسدایە لەگەل پیاو، قەیرە كچ ئەو كەسەیە كەتەمەنی چۆتە سەرەوە بەڵام تا ئێستا پیاوی دەست نەكەوتووە لەگەڵی بخەوێ، بێوەژنیش ئەوەیە كە ئیتر پیاوەكەی نەماوە تا لەگەڵی بخەوێ، دەكرێ لێرەدا تۆ بە من بڵێی ئەو ئافرەتە سەربەخۆیانە كێن كە بەشداریان هەیە لە پۆستە ئیدار و حكومیەكاندا؟ بۆیە سە‌رئەنجام ئەوەمان بۆ دەر دەكەوێ كە هەندێ لە ژنان لە پەرلەمانی كوردستان فرە ژنی بە سوكایەتی كردن بە خودی ژنان تێناگات، بەڵكو پاساو بۆ چالاكی گونی پیاوان دێننەوە له مەسەلەی‌ سێكسدا خۆیان بەتەواوی دەكەنە ئاوەڵكردار objekt لە پرۆسەی سێكسدا نەك بكەرsubjekt. كەواتە ئەمرۆ لە كۆمەڵگەی ئێمەشدا تەوەری بیری ژنانیش لەدەوری بەرز راگرتنی چۆكی پیاودا دەسورێتەوه ‌ دەینا دەركردنی یاسایەكی لە جۆری فرە ژنی لە كۆمەڵگادا لەلایەن هەندێ لە ژنانەوە هێندە پاساوی بۆ نەدەهێنرایەوە تا رەوایەتی پێبدەن، گەر ئێمە بزوتنەوەی راستە قینەی فێمێنیزممان هەبووایە دەبوو بە لۆری لاعابەی ئتۆماتیكی سێكسیان لەبەردەم پەرلەمانی كوردستان هەڵبرشتایه، چونكە یەكێك لە پاساوەكانی ئەوان بۆ مەسەلەی فرە ژنی ئەوەیە كە ژمارەی ژن زیاترە لە پیاو لە كوردستان گەر پێوانەی ژن بە پێی گونی پیاو بێت ئەوا زۆر لەعابەی سێكسی ئۆتۆماتیكی هەیە كە زۆر لەو پیاوانە باشترن بۆ ژن كە باوەریان بە فرە ژنی هەیه، رەنگە ژن لەرێی ئە‌و لەعابەیەوە‌ باشتر بە پلەی ئۆرگاسم بكات تا ئەو پیاوەی ژن دەكاتە كۆیلەی خۆی و لەشێ بەكار دەهێنێ بۆ مەسەلەی سێكس. بۆیە دواجار لە ووڵاتێكدا كە ژن خاوەنی لەشی خۆی نەبێ ، ئەبێ چۆن ژنی وەزیر و پەرلەمانتارمان هەبێ ، من نەك هەر بەمە رازی نیم من وەك ئافرەتێك بەڵكو سەد كورسی وا دەخەمە ژێر پێم كه من ‌ لە پۆستێكی ئیداریا یان پەرلەمان بم بەڵام هەموو پێوانەی بوونی من وەك ئافرەت لەمەڕ یاساكانی فەلۆكراتیزم بێت.

ئەرسەلان مەحمود: ئایا ئێوە لەو بروایەدان كە كلیلی هەموو پەیوەندیە ئینسانیەكان لە لەپەیوەندیە سێكسیەكاندا بدۆزینەوە؟ ئەوەی لە نێوان ئافرەت و پیاوێكدا روودەدات دەكرێ وەك وێناو ئاوێنەكردنی كۆی پەیوەندیە ئینسانیەكان سەیر بكرێ؟
ئەڤین عەزیز:دەتوانم بڵێم مەسەلەی سێكس تەوەرێكی گرنگی ژیانی مرۆڤە ، كێشەكە ئەوەیە هەموو مرۆڤەكان خوازیاری مومارەسەی سێكس هەن بەڵام كاتێ كە دێیتە سەر قسە لەسەر كردنی بەشێوەیەكی كراوە لە كۆمەڵی ئێمەدا ئەوا رووبەرووی بە گژدا چوونەوە دەبیتەوە بە شتێكی تایبەتی دێننە ئاژمار، من خۆم وەك كەسێكی فێمێنیست زۆر باوەرم بەو وتەیەی رادیكاڵ فێمینیستەكان هەیه كە دەڵێ " ئەوەی تایبەتیە سیاسیە"‌ و پێدادەگرن لەسەر ئەوەی گەر بمانەوێ كۆمەڵگاكەمان یەكسان بێ دەبێ لە ژووری نوستنەكانەوە دەست بكەینه ‌ دیموكراتیسێراكردنی كۆمەڵگا. دەبێ ئێمە بزانین چی لەسەر سیسەمەكانی ژووری نوستن روودەدات وە كێ بریاری ئەوە دەدات لەوێ كە سێكس چۆن بێت و كێش بریارەكان بەجێ دێنێ. چونكە ناكرێ مرۆڤەكان تەنها لەسەر سیسەمەكان یەكیان خۆشبووێ و لەوێ بەناو یەكسانی هەبێ بەڵام هەر كە لە ژۆری نوستن هاتنە دەر، پەیوەندیەكان شێوازێكی دیكە بە خۆوە بگرن. ئەوەی كە لە كۆمەڵی ئێمەدا هەیە بە ناوی خۆشەویستیەوە ئامانج لێی تەنها سێكسە و ئامانجیش لە سێكس بەرهەمهێنانی منداڵە، بۆیە دواجار ژن لەو پرۆسەیەدا تەنها كێلگەی تۆوی پیاوە هیچ خواست ئارەزویەكی لەبەر چاو ناگیرێ، زۆر جار لە كۆمەڵگای ئێمەدا روانگەی پیاو لەسەر ژن ئەوەیە كە" نا"‌ ی ژن بۆ سێكس لای پیاو بە بەڵێ بۆ سێكس لێكدەدرێتەوە، چونكە بێدەنگی بەردەوامی ژن لە مەسەلەی سێكسدا ئەو روانگەیەی لای پیاو بەرهەم هێناوە كە " ژن حەز بە سێكس دەكات بەڵام رووی نایەت قسە بكات" بۆیە گەر ژن خوازیاری سێكس نەبێ ، پیاو وای تێدەگات كە شەرم دەكات. ‌دوای ئەوەش مەسەلەی سێكس پەیوەندیەكی مرۆیەیە و مەرج نیە لە نێوان ژن و پیاوێكدا بێ heterosexualitet . ئەمرۆ پەیوەندیە سێكسیەكانی نێوان ژن و ژنLesbisk پیاو و پیاوhomosexuell هێندەی مەسەلەی هێترۆ سێكسوالیتت گرنگە، وە یا رەنگە بۆ هەندێ كەس مەسەلەی سێكس تەنهاannoni لە رێی عادەی سریەوە بە ئۆرگاسم بگات، رەنگە ئەمە راستیەكی رەهای كۆمەڵگەی ئێمە بێ كە مەسەلەی سێكس تەنها بە ژنێك و پیاوەێكەوە دەبەستن. كە ئەمە هێترۆنۆرماتیheteronorm پێ دەڵێن مانای هەموو مرۆڤەكانی كۆمەڵگە بە زۆر و ئیجباری پەیوەندیە سێكسیەكانیان دەبێ لە نێوان ژن و پیاوێكدا بێت كە لە راستیدا ئەمە روانگەیەكی دیكاتۆریانەیە لە مەسەلەی سێكسدا.

ئەرسەلان مەحمود: بەڵام دەشگوترێ نهێنی كەسێتی هەر كەسێك لە هەڵسوكەوتی سێكسی دا ئاشكرا دەبێ؟
ئەڤین عەزیز:من پێم وایە ئەو قسەیەی تۆ راستیەكی زۆر تێدایە ، بەڵام بۆ ئێمەی كورد زۆر زەحمەتە بزانین چی لەو دیو درگای ژۆری نوستنەكانەوە روودەدات لەبەر ئەوە ژن و پیاو بە ئاشكرا ناتوانن باس لە گرفتە سێكسیەكانیان بكەن بە شێوەیەكی كراوە لە كۆمەڵدا، تۆ باش دەزانی تەنها كەسێك كە لە كۆمەڵی ئێمەدا خوازیاری سێكس بێت پیاوه و ژن بە پێی ئەو نۆرمەی كۆمەڵگە خۆی لەم پرۆسەیە دەدزێتەوە یان ژن خوازیاری سێكس نیە لە كاتێكا ژنی ئەورۆپی گەر بە پلەی ئۆرگاسم نەگات لەگەڵ هاوسەر یان هاورێكەی جگە لەوەی كە راوێژ بە پسپۆرانی سێكس و دكتۆرەكان دەكات بە دەیان لەعابەی سێكسیش تاقی دەكەنەوە بۆ راهێنانی لەشی خۆی بۆ گەشتن بە پلەی ئۆرگاسم، كە بێگۆمان لە زۆربەی حاڵەتەكاندا پیاوەكەی یان هاورێكەی یارمەتی دەریەتی. كردنی عادەی سری بۆ ژنان زۆر باشە چونكە لایەنی سێكسیان بەهێز دەكات بەڵام بە پێچەوانەوە ئەمە بە شتێكی خراپ و گوناح لە كۆمەڵی ئێمەدا لێكدەدرێتەوە، تۆ دەزانی گەشتن بە پلەی ئۆرگاسم ئێستا بۆ مرۆڤ وەك دەرمان یان چارەسەر بەكار دەهێنرێ بەتایبەت ئەو ژنانەی كە بە ژانی منداڵ بوونەوەن لێرە دكتۆر پێشنیاری عادەی سریان پێدەدات چونكە هەم رەحمیان دەكرێتەوەو هەمیش ژەنەكانیان هێواش دەبێتەوە، یان ئەو كچانەی كە لە سوری مانگانەدان و ئازاریان هەیە كردنی عادەی سری ئازارەكەیان ناهێڵێ.

ئەرسەلان مەحمود: ئێوە لە دوا وتارتان لە دەنگەكان سەبارەت بە فرە ژنی واتێگەشتم كە بتانەوێ بڵێن پیاوی كورد غەریزە سێكسیەكانی بەتەواوی زاڵە بەسەر ئاوەزیدا، ئێوە ئەو گشتاندنە بە دەربرینێكی زۆر شمولی نازانن؟ باشە ئەگەر وایە هۆكارەكان چین؟
ئەڤین عەزیز:نەخێر، من نامەوێ ئەوە بڵێم. من لەویادا ئاماژە دەكەم بە بەشێك لەو كۆرشەی كە لە زانكۆ خوێندومانە سەبارەت بە مێژووی سێكس و رەگەزو روانگەی كەمە نەتەوایەتیەكان سەبارەت بەم مەسەلەیە، جێندەر تەنها بەشێكە كە تیشك دەخاتە سەر مەسەلەی رەگەز و سێكس و روانگەی كەمە نەتەوایەتیەكان ،من لەویادا ئاماژەیەك دەكەم بەو تیۆریەی كە رۆژ ئاوایەكان هەیانە سەبارەت بە پیاوی لای ئێمە. كە هەمیشە پیاوی رۆژئاوای خۆی بە بنەمای هەموو پەیوەندیە مرۆیی و ئاوەزیەكان دادەنێ و پیاوانی رۆژهەڵاتیش باگراوەند و نائاوەزی دێننە ئاژمار‌، پیاوی ئەوروپی خۆی بە بكەر subjekt دادەنێ و پیاوی لای ئێمە بەobjekt ، پیاوی ئەوروپی خۆی بە بوونەوەرێكی كۆنترۆل بار دەزانێ بەڵام پیاوی لای ئێمە بە بونەوەرێكی بێكۆنترۆلی ئاژەل ئاسای غەریزی، وە لەویادا من پرسیارم ئەوەیە كە ئایا فرە ژنی یەكێك نیە لەو بەڵگانە بۆ پیاوی رۆژئاوای كە پیاوی لای ئێمە تا كانارەكانی پلەی ئاژەڵیی و غەریزەی ببا؟ بێگۆمان با چونكە مەسەلەی فرە ژنی نا چێتە خانەی پەیوەندیە مرۆییە یەكسانەكان، بەڵكو ژیانێكی بەربەری غابەییە، كۆیلەداریە، پیاو یان ژن دەتوانن چەندین جار لایاك جیاببنەوە و دیسانەوە ژیانی پێكەوەیی دروست بكەنەوە بەڵام ناكرێ لە یەك كاتدا پیاو دوو ژنی هەبێ و هەر شەوە لای یەكێكیان بخەوێ، كەواتە ئەو پیاوانەی كە باوەریان بە فرە ژنی هەیە دەچنە خانەی ئەو بۆچونەی رۆژئاوایەكان كە بەتەواوی غەریزین ‌ و فریان بە سەر پەیوەندیە مرۆیەكانەوە نیە. لەگەڵ ئەوەشدا هیچ تیۆریەكی راستەقینەی رەها ننیە ، هەمووشتێ رێژەییە لە كوردیشدا پیاوی وامان هەیە كە مرۆیانە لە ژیان بروانێ و باوەری بە پەیوەندیە مرۆیەكان هەبێ بەڵام من زۆر راشكاوانە پێت بڵێم ئەو پیاوەی باوەری بە كۆیلەكردنی ژنان و فرە ژنی هەبێ لای من دەچێتە خانەی ئاژەڵانەوە و لەویادا لەگەڵ ئەو تیۆریەی رۆژئاوایەكان كۆك دەبم سەبارەت بە جۆری ئەم پیاوانە.



PM:10:21:19/12/2016