کارمەندێکی گەنجی فڕۆکەخانەی سلێمانی غاز دەیخنکینێت

کارمەندێکی گەنجی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەهۆی بەکارهێنانی غازەوە دەخنکێت.

دانا محەمەد بەرپرسی راگەیاندنی فرٶکەخانەی سلێمانی بە سپی راگەیاند" هۆشمەند ئیسماعیل کە کارمەندی گومرگی فرۆکەخانەی سلێمانی یە، شەوی رابردوو لە هەواری شار لەکاتی خۆشتندا لە ماڵەوە، غاز لە گەرماوەکەدا بەکاردەهێنێت بۆ گەرمکردنەوەو بەوهۆیەوە دەخنکێت و گیان لەدەستدەدات".

دانا محەمەد لە درێژەی لێدوانەکەیدا ئەوەی خستە روو " هۆشمەندی جوانەمەرگ لە دایکبووی ساڵی ١٩٨٩ی سلێمانییەو هێشتا ژیانی هاسەری پێکنەهێناوە".

لەسەرەتای پایزی ئەمساڵەوە ژمارەیەکی زۆر لە خێزانەکان بەهۆی کەمبوونەوەی کارەباوە پەنادەبەنە بەر بەکارهێنانی گەرمکەرەوەی نەوت و غاز لە حەمامەکان، هەندێکجاریش بەو هۆیە رووداوی نەخوازراوی لیدەکەوێتەوە. 



AM:10:43:20/12/2016