بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و
بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە کە دیاردەی سەگەکانی خۆر لە ئاسمانی هەرێمدا
دەرکەوت.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و
بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە پێگەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک چەند وێنەیەکی
بڵاوکردووەتەوە و نوسیویەتی "ئاسمانی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆی هەرێمی
كوردستاندەركەوتنی
دیاردەی (سەگەكانی خۆر ) لەیەكەم ڕۆژی وەرزی زستان".
"ئەم دیاردەیەش لەسەر شێوەی دەركەوتنی 2 تا 3 خاڵی گەش و
رووناك و رازاوە بە رەنگەكانی پەلكە زێڕینە لە لای راست و چەپی دیسكی خۆرەوە
دەردەكەوێت و هۆكارەكەشی دەگەڕێتەوە بۆ شكانەوەی تیشكی خۆر بەنێو كریستاڵە
سەهۆڵییە شەش لایەكانی هەوری ئاست بەرزی (سیڕۆستڕاتۆس - Cirrostratus) و
پاشان شیبووەنەوەی بۆ حەوت رەنگە سەرەكییەكەی خۆیدا".
ئەم دیاردەیە بە خۆری ناڕاستیش ناو دەبرێت چونکە زۆرجار
بینەر واهەست دەکات دوو یان سێ خۆر لە ئاسماندا دەدرەوشێتەوە.