سەگێک ٦٠ کم دەبڕێت تا لەژێر دەستی داعش هەڵبێت

هاولآتیەکی شاری حەویجە کە خاوەنی سەگێکە دوای ئەوەی خۆی و خێزانەکەی لە حەویجەوە بەرەوناوچەکانی ژێر دەستی پێشمەرگە هەڵدین، ئەو سەگەش ٦٠ کم دەبرێت و خۆی دەگەیەنێتە ناوچەکانی پێشمەرگەو خاوەنەکەی دەدۆزێتەوە.
 
ماڵپەڕە عێراقییەکان هەواڵ و وێنەی ئەو سەگەیان بلآوکردۆتەوە کە خاوەنەکەی ناوی حەسەن جەبوریەو دەڵێت" ئەو دەمەی بڕیاریانمان دا لە ژێر دەستی داعش لە حەویجە هەڵبێین، لەگەڵ خزمەکانمان هەڵهاتین و لەمەکتەب خالیدەوە هاتینە ناوچەکانی ژێر دەستی پێشمەرگەو لە گوندێک نیشتەجێبووین".

ئەو پیاوە دەڵێت" من سەگێکم هەبوو لە جۆری ئەڵمانی دەچووم بۆ هەر شوێنک بەدوامدا دەهات، ئەو دەمەی بڕیارمان دا، لە حەویجە هەڵبێین، باوکم کە پیاوێکی بە تەمەنە لەماڵەوە هێشتمانەوە تا ئاگای لەماڵەکە بێت و چەکدارانی داعش داگیری نەکەن و سەگەکەشمان لەگەڵدا هێشتەوە".

لەسەر چۆنێتی هاتنی سەگەکە، حەسەن دەڵێت" دوای رۆژێک باوکم تەلەفونی بۆ کردم کە سەگەکە دیار نەماوە، پاش چەند رۆژێک سەگەکە گەیشتە لامان لەو گوندەو دۆزینیەوە".

تا ئێستا قەزای حەویجە کە لە ناحیەکانی ریاز و عەباسیەو زاب و رەشاد پێکهاتووە لە ساڵی ٢٠١٤ ەوە لەژێر دەستی داعشدان.



AM:11:33:26/12/2016