وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ١١ ڕاگەیەندرا

بڕیارە لە ١٠ی مانگی ئایندەوە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ١١ بکرێت و یەکەم وەزارەتیش وەزارەتی پێشمەرگە مووچە وەردەگرێت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی بە سپی میدیای ڕاگەیاند هەفتەی داهاتوو تر دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ١١ی فەرمانبەران دەکرێت و ئەم هەفتەیەش کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٠ دێت".

پێشترش سەفین دزەیی وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاندبوو کە ڕاستەوخۆ دوای دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٠ی فەرمانبەران دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ١١ و دواتر مووچەی مانگی ١٢ دەکەن.

بەڵام ماڵپەڕی کوردیوی زمانحاڵی یەکگرتووی ئیسلامی لە هەواڵێکیدا باس لەوە دەکات کە حکومەت مووچەی ئەو دوو مانگەی ئەمساڵ کە ماوە بە تەواوی پاشەکەوتی دەکات و ساڵی ئایندە ڕاستەوخۆ مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەران دابەشدەکات نەک مووچەی مانگی ١١.



PM:03:20:26/12/2016