دوا زانیاری لەسەر مووچەی مانگی ١١ و ١٢ ئەمساڵ

لیستی مووچەی مانگی ١١و ١٢ ی مووچەخۆرانی سلێمانی قەیدی مووچە دەکرێت و لە تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی ١٢ دیاری دەکرێت.

ماڵپەڕی باس بڵاویکردەوە" بە نووسراوی فەرمی گەنجینەکان ئاگادار کراونەتەوە کە دەبێت ھەموو فەرمانگەکان لیستی مووچەی مانگەکانی١١ و ١٢ (قەیدی)ی مووچەی بۆ بکرێت و لە تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی ١٢ەدا دیاری بکرێت".

سەرچاوەیەکی ئاگادار بەو ماڵپەڕەەی راگەیاندووە" مووچەی مانگی ١١ و ١٢ی ٢٠١٦ لە حیساباتی ساڵی٢٠١٧ تۆمار دەکرێت و لە چەکی بانکدا ئاماژەی بۆ دەکرێت".

عوسمان ساڵح، بەڕێوەبەری گەنجینەی ھەرێم بە (باس)ی گەیاند، ھەر مووچەیەک لە ساڵێکی دارایی نەدرێت، ئەوا لە تۆماری قەیدی مووچەدا تۆمار دەکرێت.

ساڵی رابردووش بە نووسراوێک وەزارەتی دارایی ئەوەی بۆ گشت وەزارەتەکان و گەنجینەکان و فەرمانگەکانی حکوومەت روون کرەوە، مووچە نەدراوەکانی مانگەکانی ٩ و ١٠ و ١١ و ١٢ وەکو قەرز لای  حکوومەت دەمێنێتەوە و قەیدی بۆ دەکرێت.



PM:12:32:27/12/2016