وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایندە ڕاگەیەندرا

هەفتەی ئایندە مووچەی هیچ وەزارەتێک دابەشناکرێت و هەفتەی ئایندەتر دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەران دەکرێت و مووچەی مانگی ١١ و ١٢ش پاشەکەوت دەکرێت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی بە سپی میدیای ڕاگەیاند، هەفتەی داهاتوو وەزارەتی دارایی ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی وەزارەتی دارایی دەکات و لە هەفتەی داهاتووتریشدا دەست بە دابەشکردنی موچە دەکات".

سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی وتویشی کە حکومەتی هەرێم بڕیاریداوە کە مووچەی مانگی ١١ و ١٢ی ساڵی ٢٠١٦ پاشەکەوت بکرێت و ڕاستەوخۆ دەستبەدابەشکردنی موچەی مانگی یەک بکرێت.

ئاشکراشیکرد وەک هەموو جارێک یەکەم وەزارەت، پێشمەرگە مووچە وەردەگرێت و هەر لەو هەفتەیەشدا موچەی ئەنجومەنی ئاسایش و بەشێک لە وەزارەتی ناوخۆش دابەشدەکرێت.



PM:07:22:28/12/2016