" مووچەی مانگی ١١ و ١٢ دەدرێت"

سەرۆكی سەنتەری زانیاری و لێكۆڵینەوەی ستراتیژی كوردستان، ئاراس خۆشناو لە لێدوانێكدا بۆ میدیاكان ڕایگەیاند" بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لەحكومەتەوە پێماندراوە، بڕیارە دابەشكردنی موچە لەمانگی كانوونی دووەمی 2017 بەردەوامی پێ دەدرێت".

ناوبراو وتیشی " موچەی ھەردوو مانگی 11 و 12 بەھەمانشێوەی چوار موچەكەی ساڵی 2015 پاشەكەوت ناكرێت، بەڵكو لەسەرەتای ساڵی داھاتوو حكومەت دەست بەدابەشكردنیان دەكات و ناخرێتە چوارچێوەی پاشەكەوتەوە".

ئەمەش لە كاتێكدایە چەند سەرچاوەیەك بڵاویانكردبوەوە، كە موچەی مانگەكانی 11 و 12 پاشەكەوت دەكرێت و لە هەفتەی دووەمی مانگی كانونی دووەمی 2017 ەوە دەست بە دابەشكردنی موچەی ئەو مانگە دەكرێت.



PM:03:39:31/12/2016