جوانی ئەم خانمە پێشکەشکارەی ڕووداو فەیسبووک و ئینستاگرامی هەژاندووە

گوڵستان محەمەد ئەمین خانمە پێشکەشکاری شۆخ و شەنگ و بەناوبانگی ڕووداو وێنەیەکی تایبەتی خۆی بڵاوکردووەتەوە کە لە دوای بڵاوکردنەوەی بە شێوەیەکی بەربڵاو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە.

گوڵستان کە پێشکەشکاری پڕۆگرامی چاوی ڕووداوە، وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردووەتەوە و پیرۆزبایی ساڵی نوێی لە هەوادارانی کردووە، لەگەڵ بڵاوکردنەوەی وێنەکەدا بە شێوەیەکی بەربڵاو و ڕاستەوخۆ بەشیک لە پەیجەکانی فەیسبووک و ئینستاگرام وێنەکەیان بڵاوکردەوە.

گوڵستان لە ساڵی ١٩٩٣ لەدایکبووە و یەکێکە لە دیارترین پێشکەشکارەکانی ڕووداو و هەودارێکی زۆری هەیە و بە گوێرەی زانیارییەکانیش تا ئێستا هاوسەرگیری نەکردووە.



PM:03:56:01/01/2017