وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ١١ ڕاگەیەندرا

ماڵپەڕێکی نزیک یەکێتی و ماڵپەڕی زمانحاڵی یەکگرتوو بڵاویکردەوە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێم وادەی دابەشکردنی موچەی مانگیتشرینی دووەمی ٢٠١٦ ئاشکرادەکات و ھەفتەی داھاتوو دابەشکردنی موچە دەستپێدەکاتەوە.

ماڵپەڕی SNN کە پێشتر زمانحاڵی فەرمی مەڵبەندی یەکی یەکێتی بوو بڵاویکردووەتەوە "لەم ھەفتەیەدا دەست بەدابەشکردنی موچە ناکرێت، بەڵام چاوەڕواندەکرێت سەرەتای ھەفتەی داھاتوو وەزارەتی دارایی خشتەیەکی نوێی موچە بڵاوبکاتەوەو تێیدا وادەی دابەشکردنی موچەی مانگی(١١)تشرینی دووەمی ٢٠١٦ بەرەسمی ئاشکرابکات، بەگوێرەی ڕیزبەندی خشتەی موچەش یەکەم وەزارەت کە موچەکەی پێدەدرێت وەزارەتی پێشمەرگەیە.

هەروەها بڵاویشیکردووەتەوە کە ئامادەکاری تەواویان بۆ دەستپێکردنەوەی موچەی مانگی تشرینی دووەمی ٢٠١٦کردوەو سەرقاڵی پێداچونەوەن بە لیستی موچەی مانگی کانونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٦.

هەر لە هەواڵەکەی ئەو ماڵپەڕەدا هاتووە ئامادەکاری تەواو بۆ دابەشکردنی موچەکراوەو چاوەڕوانی حکومەتن بڕیار لەبارەی دابەشکردنی موچەی مانگەکانی(١١، ١٢)ی ساڵی ڕابردوو بدەن.

هەروەها ماڵپەڕی کوردیوی زمانحاڵی یەکگرتوو بڵاویکردووەتەوە "بەپێی زانیاریەکان چاوەڕواندەکرێت ھەفتەی داھاتوو وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خشتەیەکی نوێی موچە بڵاوبکاتەوەو وادەی دابەشکردنی موچەی مانگی یانزه‌ ی ساڵی ٢٠١٦ ئاشکرابکات"

لە هەواڵەکەی ئەو ماڵپەڕەشدا هاتووە "بەپێی ڕیزبەندی خشتەی دابه‌شكردنی موچەش یەکەم وەزارەت وه‌زاره‌تی پێشمەرگەیە موچه‌ وه‌رده‌گرێت".

ئەمەش لە کاتێکدا دێت هەفتەی ڕابردوو کۆتایی بە دابەشکردنی موچەی مانگی ١٠ی ساڵی ٢٠١٦ هات و تا ئێستاش بە فەرمی وادەی دابەشکردنی مووچەی هیچ مانگێک لە ساڵی ٢٠١٧دا نەکراوە.



PM:05:39:02/01/2017