ئەنجومەنی وەزیرانى ھەرێمی کوردستان، بڕیاری داوە بە خەرجکردنی بڕی 100 ھەزار دیناری مانگانە بۆ توێژارانی دەروونی و کۆمەڵایەتی قوتابخانەکان.
جەزا حەمە ساڵح، سەروکی کۆمەڵەی کۆمەڵناسان بە (باسنیوز) ڕایگەیاندووە "خەرجکردنی ئەو بڕە پارەیە ھاوشێوەی پارەی مامۆستایان دەبێت، بەو مانایەی ھەرکاتێک پارەی (ھاندان) بۆ مامۆستایان خهرج بکرێت، پێویستە بەھەمان شێوە ئەو بڕە پارەیە بۆ توێژەرانی دەروونی و کۆمەڵایەتی قوتابخانەکان خهرج بکرێت".
هەروەها وتووشییەتی" لەسەر پێشنیاری وەزارەتی پەروەردە و یاداشتی کۆمەڵەکەمان بۆ جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، دواجار لە سەرەتایی ساڵی ٢٠١٧ ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕەزامەنی دەربڕیوە لەسەر خەرجکردنی بڕی ١٠٠ ھەزار دینار بەشێوەی ھاندان بۆ توێژەرانی دەروونی و کۆمەڵایەتی قوتابخانەکان".