وێنە.. هێرش دەكرێتە سەر بنكەی ئاسایشی بەردەقارەمان‌و كارمەندێك دەكوژرێت

ئەمرۆ پێنجشەممە چەند چەكدارێكی نەناسراو دەستڕێژی گوللـە لەبنكەی ئاسایشی بەردە قارەمان دەكەن كە بەهۆیەوە كارمەندێك گیانی لە دەستدەدات.

لەمبارەیەوە فازڵ عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی بازیان لە لێدوانێكی رۆژنامەنوسی راگه‌یاند، كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ رووداوێكی ته‌قه‌كردن له‌ بنكه‌ی ئاسایشی به‌رده‌قاره‌مان لەناو کۆمەڵگای بەردەقارەمان (باینجان) روویدا و به‌هۆیه‌وه‌ كارمه‌ندێك كوژراوه‌.

لەبارەی ئەوەی ئەو هێرشە چەكدارییە تاچەند گومانیان هەیە پەیوەندی بە دەركەوتنی گروپی چەكدارەوە هەبێت لەناوچەكەدا، فازڵ عومەر وتی: ئاگاداری ئەوە نیم.



PM:02:13:05/01/2017