ڕۆژی دابەشکردنی مووچەی مانگی ١١ دیاریکرا

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێم وادەی دابەشکردنی موچەی مانگی ١١ی فەرمانبەرانی ھەرێم ئاشکرادەکات بە گوێرەی زانیارییەکان ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ١١ دەکرێت .

ماڵپەڕی تۆڕی هەواڵی سلێمانی کە پێشتر زمانحاڵی فەرمی مەڵبەدنی یەکی یەکێتی بوو بڵاویکردووەتەوە " ڕۆژی سێشەممەی داھاتوو دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ بکرێت، یەکەم وەزارەتیش کە موچەی پێدەدرێت، وەزارەتیش پێشمەرگە دەبێت و دواتر موچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگەو لیوا ھاوبەشەکان و ھێزەکانی ٧٠ و ٨٠ی دابەشدەکرێت".

ئەمەش لەكاتێكدا دێت تا ئێستا وەزارەتی دارایی هیچ خشتەیەكی موچەی بە فەرمی بڵاونەكردوەتەوە‌و ماوەی زیاتر لە هەفتەیەكیش دەبێت موچەی هیچ شوێنێكی دابەش نەكردوە.



AM:11:27:06/01/2017