وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیری و لاوانى هه‌رێمى
كوردستان بە نوسراوێک 90 كه‌ناڵى ڕاگه‌یاندن (ڕادیۆ و TV) ئاگاداردەکاتەوە
کە گەر مۆڵەتەکانیان نوێ نەکەنەوە کەناڵەکانیان دادەخرێت.
وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیری ولاوانى
هه‌رێمى كوردستان دوێنێ نوسراوێکی بڵاوکردەوە و بە گوێرەی نوسراوەکە کە بە واژووى خالید دۆسكى، وه‌زیرى رۆشنبیری و
لاوان دەرکراوە و داوا له‌و كه‌ناڵانه ده‌كات كه مۆڵه‌تیان نوێ نه‌كردووته‌وه
له‌ماوه‌ى یه‌ك مانگدا مۆڵه‌ته‌كان نوێ بكه‌نه‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه مۆڵه‌ته‌كان
هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه.
هەر لە نوسراوەکەدا هاتووە
"له سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر 31 كه‌ناڵ مۆڵه‌تیان نوێ نه‌كردووته‌وه كه
بڕى پاره‌كه‌یان زیاتر له 600 ملیۆن دیناره و له پارێزگاى سلێمانیش 29 كه‌ناڵ
كه رسوماته‌كه‌یان زیاتر له 350 ملیۆن دیناره هه‌روه‌ها له پارێزگاى دهۆكیش 30
كه‌ناڵ مۆڵه‌تیان نوێ نه‌كردووته‌وه كه رسوماتیان نزیكه‌ى 300 ملیۆن دیناره".