نرخی كارەبای نیشتمانی زیادی كرد

بەپێی راگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی، نرخی كارەبای هاوبەشەكانی پرۆژە بازرگانی و پیشەسازییەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی زیادكراوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لەڕاگەیەندراوێكدا ئاراستەی پرۆژە بازرگانی و پیشەسازییەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی كردووە، ڕایگەیاند: ئاگاداری سەرجەم هاوبەشانی كارەبای بازرگانی و پیشەساییەكان دەكەین، كە بەبڕیاری سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران لە بەرواری 1/1/2017 ەوە نرخی كارەبای هاوبەشانی كارەبا پێداچوونەوەی پێداكراوە و نرخەكەی بەرز بوەتەە.

 نرخە نوێیەكەی كارەبا بخوێنەرەوە:-

یەكەم: پۆلی بازرگانی نرخی كیلۆوات هاوەرێك بەرزكراوەتەوە بۆ 130 دینار، لە كاتێكدا پێشتر نرخەكەی بەگوێرەی بەكارهێنان زیادكردوە لە 25 دینار بۆ 90 دینار بوە.

دووەم:
أ- هاوبەشانی 0.416 KV پیشەسازیی كلیۆوات هاوەرێك بوە بە 120 دینار.
ب- پیشەسازیی 11,33,132 KV نرخی كیلۆواتێك بە 100 دینار.
3- هاوبەشی حكومی 150 دینار بۆ كیلۆواتێك.
لەكۆتایی ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژەی بەوەش كردووە: لێرەوە دووبارە هاوبەشانی كارەبای بازرگانی و پیشەسازیی ئاگادار دەكەینەوە كە لەسەرەتای ئەمساڵەوە خەرجی كارەباكەیان بەگوێرەی ئەو نرخە نوێیە هەژمار دەكرێت، كە رەنگە بگاتە دوو هێندەی ساڵانی رابردوو.



PM:01:06:17/01/2017