وەزارەتی پەروەردە ڕێنماییەک لەبارەی دابەشکردنی پارەکەی مامۆستایان بڵاودەکاتەوە

لە نوسراوێکدا کە ئیمزای وەزیری پەروەردەی لەسەرە ڕێکخراوى جى ئاى زێد (GIZ) داوا لە بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکانى پەروەردە دەکات دەست بەپڕکردنەوەى فۆڕمەکە بکەن بۆ ئەوەى پارەى هاتوچۆى مامۆستایان خەرج بکەن.

لەو نوسراوەی وەزارەتی پەروەردەدا هاتووە "کە ڕێکخراوى جى ئاى زێد (GIZ) کرێى هاتوچۆى مامۆستایان دابین دەکات و داواش لە پەروەردەکانى (هەولێر، سلێمانى و دهۆک) دەکات کە ڕێوشوێنى پێویست بگرنەبەر بۆ خەرجکردنى پارەى هاتوچۆى مامۆستایان".

لەبەشێکى دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوەکە لیژنەیەکى باڵا پێکبهێنن لە بەڕێوەبەرى گشتى و بەڕێوەبەرى ژمێریارى و پەیوەندییەکان لەگەڵ بەڕێوەبەرى سەرپەرشتیارى بۆ چاودێرىکردنى چۆنیەتى بەڕێوەچونى پرۆسەکە.

هەروەها داواش کراوە هەردوو فۆڕمى هاوپێچ کراو (پسوڵەى وەرگرتنى پارە، نوسراوى دەسەڵات پێدان) بەسەر ئەو قوتابخانانەى کە ئەو بڕە پارەیە دەیانگرێتەوە.

لەو ڕاگەیەندراوەدا کە ئیمزای پشتیوان سادقی وەزیری پەروەردەی لەسەرە هاتووە "پێویستە مامۆستایان دەسەڵات بدەنە بەڕێوەبەرى قوتابخانەکە بۆ وەرگرتنى پارەکە و دواتر بەڕێوەبەرى قوتابخانە فۆڕمەکان بەمۆرى قوتابخانەوە لە ڕۆژى پێدانى پارەکە لەگەڵ کۆپى بارى شارستانى مامۆستایان پێشکەش بە لیژنەکە دەکرێت".




PM:05:28:20/01/2017