حكومەتی هەرێم رێنمایی بۆ ورگرتنی پارەی خۆڵ‌و خاشاك لەهاوڵاتیان دەردەكات

حكومەتی هه‌رێم داوادەكات فەرمانێك سەبارەت بە چۆنیەتی كۆكردنەوەی پارە لەبەرامبەر فڕێدانی خۆڵ و خاشاك لەهاوڵاتیان دەردەكات‌و رێنمایی ئاراستەی وەزارەتی شارەوانییەكان دەكات.

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ فه‌رمانی ژمارە (5428) كە لە 28ی كانوونی یەكەمی 2016 دەرچووە و واژۆی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانی له‌سه‌ره‌  بڕیاریداوە له‌باره‌ی شێوازی كۆكردنەوەی پارە لە هاوڵاتیان لەبەرامبەر فڕێدانی زبڵ و خاشاك.

لە فەرمانەكەدا روونكراوەتەوە، دیاریكردنی نرخی فڕێدانی خۆڵ و خاشاك لەلایەن وەزارەتی شارەوانییەوە دەبێت، هەروەها دەبێت رەچاوی بارودۆخ و ئاستی گوزەرانی هاوڵاتیان بكرێت و خزمەتگوزارییەكە بەهاوبەشی لەگەڵ كەرتی تایبەت دەبێت.

لەبەشێكی تری فەرمانەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، كاركردن بە كۆكردنەوەی پارەی خۆڵ و خاشاك بەپێی رێنماییەكانی تایبەت بە گرێبەستە گشتییەكانی دەبێت و وەزارەتی شارەوانی دەبێ دەرفەتی یەكسان بۆ هەموو دامەزراوە و كۆمپانیا لێهاتووەكان بڕەخسێنێت تاكو بەشێوەیەكی شەفاف و دوور لە قۆرخكاری و بۆ بەرژەوەندی گشتی كارەكە بكرێت.



PM:03:08:21/01/2017