ئەمەریکا بنکەیەکی سەربازی لە کوردستان دەکاتەوە

ئەمەریکا بنکەیەکی نوێی سەربازی لە شاری حەسەکە لە رۆژئاوای کوردستان دەکاتەوە.

رۆژنامەی دەیلی سەباحی توركی بڵاویكردۆتەوە " ئەمریكا بنكەیەكی سەربازی لە ڕۆژئاوای شاری حەسەكەی سوریا دروست كردووەو بۆ شەڕی چەكدارانی داعش سوودی لێوەردەگرێت".

رۆژنامەکە باس لەوە دەکات " ئەو بنكەیە بۆ ئەوە دروستكراوە كە ئامادەیی بۆ شەڕی دێرزوور و پشتیوانی لە شەڕ دژی داعش لە ڕەقە بكرێت".

رۆژنامەکە ئەوەی ئاشکرا کردووە ئەو بنكە سەربازییە (800) سەربازو هێزی تایبەتی ئەمریكی و هەروەها ڕاوێژكارو ڕاهێنەری سەربازی و چەك و جبەخانەی تێدا دەبێت.

هێزەكانی ئەمریكا نزیكەی ساڵێك لەمەوبەر كۆنتڕۆڵی فڕۆكەخانەی ڕەمیلانی پارێزگای حەسەكەیان بەدەستەوەیەو بۆ پشتیوانی لە هێزە كوردیەكانی پارتی یەكێتی دیموكراتی سوریا، هەروەها لە کوبانێ بنکەی سەربازی ئەمەریکا و فەرەنسای لێیە.



AM:10:08:24/01/2017