وادەی دابەشکردنی نەوتی ماڵان ڕاگەیەندرا

سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی و وزە لەئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر ڕایگەیاند مانگ و نیوێکی تر دابەشکردنی نەوتی ماڵان دەستپێدەکات.

نافز ناوپردانی، سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی و وزە لەئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر، بەSNNی وتووە "ڕەوانەکردنی نەوت لەبەغداوە بۆ ھەولێر بەردەوامەو ڕانەگیراوە، بەڵام ڕێژەکەی کەمەو ڕۆژانە نزیکەی ١٢٠ ھەزار لیتر ڕەوانە دەکرێت، ئەوەش ھەندێکجار ڕەوانە ناکرێت، بەڵام بەگشتی بەردەوامە".


ئاشکراشیکردووە، تا ئێستا بەشە نەوتی ھاوڵاتیانی شەقڵاوەو سۆران دابەش نەکراوە، دەشڵێت: چاوەڕواندەکرێت مانگ و نیوێکی تر، لەناو ھەولێر دەست بە دابەشکردنی نەوت بکرێت".
نافز ناوپردانی وتیشی" ئەو ھەوڵانەی خراوەنەتەگەڕ لەڕێکەی شەخسیەوە بوون و ھیچ ھەوڵێکیش نییە بۆسەردانی وەفدی پارێزگای ھەولێر بۆ بەغدا، بەمەبەستی دابینکردنی نەوتی ھاوڵاتیان".



PM:08:39:31/01/2017