بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی ئاژانس لە بەشێک لە مەساجەکانی شاری دهۆک لەشفرۆشی ئەنجام دەدرێت.
دلۆڤان خەلیل دوو جار سه‌ردانى شوێنه‌كانى مه‌ساجى كردووه، به‌ڵام هیچ جارێك مه‌ساجى بۆ نه‌كراوە و دەڵێت ״ته‌نانه‌ت بۆ یه‌ك خولهیهكیش مه‌ساجم نه‌كرد به‌ڵكو ئه‌وه‌ى هه‌بوو ئه‌و كچانه‌ى له‌وێن خۆیان به ئیغراكردنى منه‌وه سه‌رقاڵ كرد״.
دلۆڤان وتوویەتی ״جۆره‌ها ڕێگا تاقى ده‌كه‌نه‌وه له ڕازىكردنى ئه‌وانه‌ى ده‌چن، ده‌ڵێن هه‌ژارین و له شوێنێكى دووره‌وه هاتووین و لێره هیچ بڕه پاره‌یه‌كیان پێ ناده‌ن، هه‌میش له خۆعهرزكردن و ده‌رخستنى له‌شولاریان به‌رده‌وامن تا بگاته ئه‌و ڕاده‌یه‌ى ڕازیت بكه‌ن״..
ڕۆژنامەکە لە زاری به‌شێك له‌و گه‌نجانه‌ى سه‌ردانى شوێنه‌كانى مه‌ساج ده‌كه‌ن ئاشکرایکردووە به‌شێك لە مهساجهكانى دهۆك جگه له كارى مه‌ساج بۆ كارى له‌شفرۆشى به‌كار ده‌هێنرێن.
هەروەها لەو ڕاۆعرتەدا هاتووە زۆربه‌ى ئه‌و كچانه‌ى له سه‌نته‌ره‌كانى مه‌ساج له دهۆك كار ده‌كه‌ن، خه‌ڵكى وڵاتى چینن، گه‌نجانیش زۆرترینى ئه‌و كه‌سانه‌ن سه‌ردانى سه‌نته‌ره‌كانى مه‌ساج ده‌كه‌ن و تێیاندایه ته‌مه‌نى له خوار 18 ساڵه‌وه‌یه.
یەکێکی دیکە لەو گەنجانەی کە چووە دەڵێت ״35 هه‌زارت لێ وه‌رده‌گرن بۆ ئه‌وه‌ی مهساجت بۆ بكه‌ن، كچى جوان مهساجت بۆ ده‌كه‌ن و گۆرانیی ڕۆمانسی لێ ده‌ده‌ن و هێشتا به ته‌واوه‌تى مه‌ساجى بۆ نهكردووى مامه‌ڵه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌كات״.
له شارى دهۆك 9 ئوتێلى پێنج ئه‌ستێره هه‌ن، ئیداره‌ى پارێزگاكه به شێوه‌یه‌كى فه‌رمى ته‌نیا ڕێگه به‌وان ده‌دات سه‌نته‌رى مه‌ساجیان هه‌بێت، به‌ڵام سه‌نته‌ره‌كانى مه‌ساج زۆر له‌و ژماره‌یه به زیاتر داده‌نرێن.
به پێى ڕێنماییه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شتوگوزاریش ڕێگه به هیچ ئوتێلێك نادرێت له خوار پێنج ئه‌ستێره‌وه بێت سه‌نته‌رى مه‌ساجى هه‌بێت، مه‌رجى ته‌ندرووستى و مۆڵه‌تى ئه‌منى و دانهخستنى ده‌رگاش به مه‌رج دانراون بۆ كردنه‌وه سه‌نته‌رى مه‌ساج.
شه‌ماڵ جه‌عفه‌ر، له به‌شی ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شتوگوزاری دهۆك، ڕه‌تی نه‌كرده‌وه كه سه‌نته‌ره‌كانى مه‌ساج بۆ كارى جگه له مه‌ساجكردن به‌كار ده‌هێنرێن و وتى: ״ساڵی ڕابردوو به هۆی سه‌رپێچیكردن زیاتر له شه‌ش سه‌نته‌ری مهساجكردنمان داخستووه‌و سزامان داون״.
دەشڵێت ״هه‌موو سه‌نته‌ره‌كانى مه‌ساج له كاتی مه‌ساجكردن نابێت ده‌رگای ژوورەوە دابخه‌ن و هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك بكرێت سزایان ده‌ده‌ین، له ماوه‌ی ڕابردووش‌دا چه‌ند شوێنمان سزا داوه، ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌مان ده‌ست بكه‌وێت كاری سێكسیی لێ ده‌كرێت سه‌نته‌ره‌كه داده‌خه‌ین سزایان ده‌ده‌ین״.