ئەفسەرێکی پلە بەرزی زێرەڤانی بە کوژراوی دۆزرایەوە

ئەفسەرێکی پلە بەرزی نێو هێزەکانی پێشمەرگەی زێرەڤانی بە کوژراوی لە نزیک قەزای خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر دۆزرایەوە.

رائید هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی هەولێر لە لێدوانێكی میدیاییدا راگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە ١٣/٢/٢٠١٧ تەرمی کەسێک بە کوژراوی لە کۆمەڵگای سێبیرانی نزیک بە قەزای خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر بە کوژراوی دۆزرایەوە.

وتیشی '' ئەو کەسە ناوی (ز.خ)ەو پلەی نەقیبی لە هێزەکانی زێرەڤانیدا هەیە وە ئاسەواری گولە بە جەستەیەوە هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا تیمە تایبەتییەکان لە شوێنی رووداوەکەن و سەرقاڵی ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی پێویستن لەو تاوانە تەرمی نەقیبەکەی زێرەڤانیش رەوانەی پزیشکی دادوەری کراوە بۆ ئەنجامدانی توێکاری پێویست بۆی.



PM:02:24:13/02/2017