بەپەلە... بە فەرمی پشوو ڕاگەیەندرا

قائیمقامی قەزای چۆمان داوا لە لە هاوڵاتیان دەكات بۆ ماوەی 24 كاتژمێر گەشت و چوونەدەرەوەیان بۆ ئەو ناوچانە دوابخەن، هاوكات قائیمقامی پێنجوێن سبەینێ‌-ی كردە پشووی فەرمی.


ئەحمەد قادر ائیمقامی قەزای چۆمان؛ لە ڕایگەیاند، لەبەر بارینی بەفر و كڕێوە و خێرایی ئاستی با، دروست بوونی گرفتی هاتوچۆ بۆ گەشتیاران و هاوڵاتیان تا ماوەی 24 كاتژمێری داهاتوو، چوونە دەرەوە و گەشتكردن كەم بكەنەوە یان دوایبخەن.

وتوشییەتی، تیمەكانی پاككردنەوەی ڕێگە سەرقاڵی چارەسەركردنی گرفتەكەن، بەڵام بەهۆی كڕێوە، دووبارە گرفت بۆ هاتووچۆ دروست دەبێت.


هەروەها زانا ڕەحمان ڕەحیم، قائیمقامی قەزایی پێنجوێن ئەوەی خستۆتەڕوو، بەهۆی نالەباری كەش و هەوا و بارینی بەفرێكی زۆر لە سنوری قەزاكەیدا سبەینێ پێنج شەممە ڕێكەوتی (16-2-2017)ی كردە پشووی فەرمی.



PM:09:07:15/02/2017