کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی دەستی پێکرد

بۆ جاری دووەم لە ماوەیەکی کورتدا هەردوو باڵی "زۆرینە و ناوەندی بڕیاری" یەکێتی لە سلێمانی کۆدەبنەوەو زانیاریە سەرەتاییەکان ئاماژە بۆ بەشداری نەکردنی بەرهەم ساڵح دەکەن.

میدیاکانی یەکێتی بلآویان کردەوە کە مەکتەبی سیاسی یەکێتی بە سەرپەرشتی کۆسرەت رەسوڵ جارێکی تر لە بینایەی مەکتەبی سیاسی لە سلێمانی کۆدەبێتەوەو زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کۆبوونەوەکە بەبێ بەشداری جێگری دووەمی سکرتێری گشتی بەرهەم ساڵح بەڕێوەدەچێت.

ئەو کۆبوونەوەیە دوای کۆبوونەوەی سەرکردایەتی هاوبەشی نێوان گۆڕان و یەکێتی دێت کە سێ شممە سازکراو هەردوولا بە کۆبوونەوەیەکی باش ناوزەدیان کرد.




AM:11:37:16/02/2017