بەڕێوەبەرایەتی ئاو داوایەكی بەپەلە ئاراستەی هاوڵاتیان دەكات

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ئاگادارییەك ئاراستەی هاوڵاتیان دەكات و داوایان لێدەكات بەهۆی نزم بونەوەی پلەكانی گەرماوە ئاوی ماڵان دەیبەستیت و پێویستە پێوەری ئاوەكانیان داپۆشن.

بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی لە راگەیاندراوێكدا ڕایگەیاند: داوا لەسەرجەم هاوڵاتیان دەكەین پێوەری ئاوەكانیان داپۆشن بەپێچەوانەوە بەهۆی نزم بونەوەی پلەكانی گەرماوە ئەگەری تەقینی دەبێت.

بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی داواش لە هاوڵاتیان دەكات لەشەقامەكاندا ئاو نەڕێژن چونكە دەیبەستێت و مەترسی دروست دەكات.




PM:02:31:18/02/2017