مەلا فاتیح شارستانی مامۆستای ئاینی لە ڤیدیۆیەکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکراوەتەوە هۆکاری نوقمبوونی تایتانیک ئاشکرا دەکات.
ئەو مەلایە دەڵێت ئەو كەشتیە زۆر تۆكمە بووە و تا ئێستاش لە جیهاندا كەشتیەكی لەو شێوەیە دروستنەكراوەتەوە. بەرپرسان و گەورە بازرگانان لەو ڕۆژەدا سەرەیان نوسیوە و پارەیەكی زۆریان داوە تا بەو كەشتیە گەشت بكەن.
ڕوونیشی دەکاتەوە ئەوەی لەو كەشتیە بەكارهاتووە ئاسایە و تەنانەت خوداش ڕێگەی داوە كە لەزەت لە ژیان ببەى و به دهرياكاندا بگهڕێيت، بهڵام ئەوەی بووه هۆى دۆڕانيان لە بەشی پێشەوەی ئەو كەشتیە نوسرابوو،: "ئەم كەشتیە هێندە بەهێزە تەنانەت خوداش ناتوانێت ڕێی لێ بگرێت".