نرخی کارەبا بەرزدەبێتەوە

بەبڕیاری سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران لە بەرواری (1/1/2017)ەوە نرخی كارەبا پێداچوونەوەی پێداكراوەو نرخەكەی بەرزكراوەتەوە.

بەپێی ئاگادارییەكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی كە ئاراستەی پرۆژە بازرگانی‌و پیشەسازییەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی كردووە، بەبڕیاری سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران لە بەرواری (1/1/2017)ەوە نرخی كارەبای هاوبەشانی كارەبا پێداچوونەوەی پێداكراوەو نرخەكەی بەرزكراوەتەوە كە لەخوارەوە روونكراوەتەوە.

 ناوەرۆکی ئەو ئاگاداریە کە ماڵپەڕی نەوا بڵاویکردۆتەوە، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، پۆلی بازرگانی نرخی كیلۆوات هاوەرێك بەرزكراوەتەوە بۆ (130) دینار، لە كاتێكدا پێشتر نرخەكەی بەگوێرەی بەكارهێنان زیادی كردوە لە (25) دینار بۆ (90) دینار.  هاوبەشانی پیشەسازیی 0.416 كەی ڤی كلیۆوات هاوەرێك بووە بە (120) دینار. هەروەك هاوبەشانی پیشەسازیی (11,33,132 KV) نرخی كیلۆواتێك بە (100) دینار. هەروەك بەپێی بڕیارەكە، كرێی هاوبەشی حكومی (150) دینارە بۆ كیلۆواتێك.

لە ئاگادارییەكەدا هاتوە، ئاگادارتان دەكەینەوە لەسەرەتای ئەمساڵەوە خەرجی كارەباكەیان بەگوێرەی ئەو نرخە نوێیە هەژمار دەكرێت، رەنگە بگاتە دوو هێندەی ساڵانی رابردوو.



PM:11:47:23/02/2017