بۆری نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان - توركیا له‌كارده‌كه‌وێت و بۆ ماوه‌ی 4 چوار رۆژ هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاوی كوردستان ده‌وستێت .
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرسی له كۆمپانیای كارگروپ به تایبه‌ت به ئاژانسی وزه نیوزی راگه‌یاندووه کە ماڵپەڕێکە گرنگی بە "وزە" دەدات بڵاویکردۆتەوە له 20 تا 24ـی 3 / 2017 به هۆی له‌كاركه‌وتنی به‌شێكی بۆری نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان - توركیا هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاو ده‌وه‌ستێت به‌مه‌ش تیمه‌انی نۆژه‌ن كردنه‌وه‌ی و چاككردنه‌وه‌ی سه‌رقاڵی نۆژه‌ن كردنه‌وه ده‌بن له‌و ماوه‌یه‌دا و دوای ئه‌و كاته‌ش ده‌ست به هه‌نارده ده‌كرێته‌وه .
ئاژانسی وزه نیوز هه‌وڵیدا به‌پیوه‌ندی به لایه‌نی حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ی كارگێری كۆمپانیای كارگروپ بكات، به‌لام بێ ئه‌نجام بوو .