نرخی کارەبای مولیدە ئەهلیەکان بۆ مانگی ئازار راگەیەندرا

ئیدارەی پارێزگای كەركوك نرخی هەر ئەمپێرێك كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكانی بۆ مانگی ئازار دیاریكردو بۆ هەر ئەمپێرێک ( ٥ هەزار ) دینار دەبێت.

لیژنەی تایبەت بە مۆلیدە ئەهلییەكانی کەرکوک بڕیاریاندا "بۆ مانگی ئازار نرخی هەر ئەمپێرێك بە پێنج هەزار دینار بێت و كاتەكانیشی  بەیانیان ئیشپێكردنیشی لە 7 ی سەرلەبەیانی تاكو 9ی بەیانی.

دوا نیوەڕوانیش  لە 3 ی پاشنیوەڕۆ تاكو 12ی شەو لە كاتی بڕینی كارەبای نیشتمانیدا دەبێت کارەبا دابینبکرێت لەلایەن مولیدە ئەهلیەکانەوە.



AM:10:26:02/03/2017