"ئاگربەستی نێوان یەپەبەشە و پێشمەرگە تەنها بۆ ٢٤ کاتژمێرە"

راوێژکاری بارزانی هێمن هەورامی رایگەیاند" ئاگر بەستی نێوان یەپەشەو هێزی پێشمەرگە تەنها بۆ ٢٤ کاتژمێرەو ئەمڕۆ جارێکی تر دانوستان دەستپێدەکاتەوە".

ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان و راوێژکاری بارزانی هێمن هەورامی لە هەژماری خۆی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ئاشكرایدەكات، "فەرماندەكانی پێشمەرگە لەسەر 24 كاتژمێر ئاگربەست ڕێككەوتون‌و ئەمڕۆش كۆبوونەوەی زیاتر دەكەن بۆ كۆتاییهێنان بە شەڕ".

ئەو لە درێژەی نووسینکەیدا باس لەوە دەکات "نابێت پەكەكە جارێكیتر ڕێگە لە پێشمەرگە بگرێت لە سنوری شەنگال، پێشمەرگە چوو بۆ كۆبانێ بۆ هاوكاری تێكشكاندنی داعش;دواتر گەڕانەوەو لەوێ نەمانەوە، ئەگەر پەكەكە نایەوێت كێشە دروست بكات، دەبێت شەنگال بەجێبهێڵێت".

دوێنێ بەیانی شەڕ لە نێوان هێزەکانی بەرخودانی شەنگال و پێشمەرگەی ڕۆژئاوادا ڕوویدا و سێ کاتژمێری خایەند و هەر دوو هێزەکەش یەکتر تۆمەتبار دەکەن بە دەستپێشخەری شەڕەکە و کوژرا و برینداریش لە هەردوولا هەیە.



AM:11:13:04/03/2017