ئاسایش داوای زانیاریی لەسەر تاوانبارێكی هەڵاتوو دەكات
ئاسایشی هەولێر وێنەیەك بڵاودەكاتەوەو ڕایدەگەیەنێت كە "تاوانبارێکی هەڵاتووە" بە شوێنیەوەن ، گرووپێکی شەش کەسیش ئاشكرا دەكات كە حەوت تاوانی "دزی، کوشتن و بریندارکردنیان" ئەنجامداوە .
ئاسایشی هەولێر راگەیەندراوێكی بڵاوكردۆتەوەو تێیدا وێنەیەكی بڵاوكردۆتەوەو ئەوەی خستۆتەڕوو: تاوانباری هەڵاتووە و لەگەڵ گرووپە شەش کەسییەکەی دیکە حەوت تاوانی ئەنجامداوەو داوا لە هاووڵاتییان دەکات لە زانیاری پێدان و دەستنیشانکردنی شوێنی خۆحەشاردانی هاوکاربن بۆ دەستگیرکردنی".
بەپێی ڕاگەیەندراوەكە گرووپە دهستگیرکراوەکە پێکهاتوون له "محەممەد سابر عەبدوڵڵا، تارق عەزیز مەحموود، سهرکهوت کەریم حەمەد، نیزام شکر ئیسماعیل، کاوه محەممەد خزر".
ئاسایشی هەولێر ڕاشیگەیاندووە: گرووپەکە حەوت تاوانیان ئەنجامداوە، کە دواترینیان کوشتن و بردنی پارەی مەلا مەحموود بوو، كە خاوەن نووسینگەی ئاڵوگۆڕی دراو بووە، هاوکات دوو هاونیشتمانی دیکەش لە کاتی بەرگرییکردن لە خۆیان برینداربوون .
PM:09:05:06/03/2017