وەزارەتی دارایی دوو مووچە پێکەوە دابەشدەکات

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێم، ڕەزامەندی لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستی کارمەندانی شارەوانی سلێمانی دەردەبڕێت و دوو موچەش بەسەر یەکەوە بەو فەرمانبەرانە دەدات.

بەھادین ئیبراھیم، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانیەکانی سلێمانی بە ماڵپەڕی SNNی ڕاگەیاند: گرێبەستی سەرجەم کارمەندانی شارەوانی دەکرێتەوە، موچەی مانگی کانوونی دووەم و شوباتی ئەمساڵیشان بەیەکەوە پێدەدرێت، چاوەڕواندەکرێت بەمزوانە لەوەزارەتی داراییەوە ڕەزامەندیەکەیان بۆ بگەڕێتەوە.
بەڕێوەبەری گشتی شارەوانی سلێمانی ئاشکراشی کرد کە موچەی ھیچ کەسێکیان نافەوتێت و ئەوەی پابەندی دەوامکردن بووبێت لەمساڵدا، موچەی خۆی پێدەدرێت.



PM:05:38:07/03/2017