نرخی بەنزین گران بوو

سەرۆكی لیژنەی وزە وپیشەسازی و سامانەسروشتیەكان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی هۆكارەكانی گران بوونی نرخی بەنزین ئاشكرا دەكات.
 
غالب محەمەد عەلی سەرۆكی لیژنەی وزە وپیشەسازی و سامانەسروشتیەكان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە كوردیو ڕاگەیاند:" ماوەی دوو ساڵە كار دەكەین بۆ دابەزینی نرخی بەنزین، بەڵام هەموو كات ئەم حكومەتە بازرگانە نەك هەر یارمەتیمانی نەداوە بەڵكو كاری كردووە وەك بازرگانێك، هەموو كاتێك بیری لەوە كردووە چۆن نرخی بەنزین گران بكات كە ئەمیش ئیشی بازرگانە نەك حكومەت".

سەرۆكی لیژنەی وزە وپیشەسازی و سامانەسروشتیەكان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی هۆكاری گران بوونی بەنزین دەگەڕێنێتەوە بۆ هەر دوو پاڵاوگەی كەڵەك و بازیان كە ماوەی حەفتەیەكە نرخی یەك لتر بەنزینی 25 دینار زیاد كردووە، كە بەمەش بۆمان دەردەكەویت حكومەتی ئەو نرخەی گران كردووە.

هەروەها هۆكارێكی دیكەی گەڕاندەوە بۆ نرخی بەنزین لە بۆرسەی عالەمی تەنی 30 دولار زیادی كردووە بەڵام هۆكار نەبووە بگران بوونی بەم ڕێژەیە.

غالب محمد عەلی وتیشی: گران بوونی بەنزین هۆكارەكەی دەگەڕێتەوە بو ئەوەی كە نرخی بەنزین گران كراوە لە لایەنی حكومەت كەواتە بۆ چارەسەكردنی ئەم بابەتە دەبێت بە نرخی پێشوو یان هەرزانتر بفرۆشرێت بە بازرگانەكان بۆ ئەوەی هاوڵاتیان سودمەند بن.



AM:11:21:08/03/2017