ئەمرۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە
بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەمەبەستی تاوتوێکردن و پەسەندکردنی نەخشە رێگای یەکێتی بۆ چارەسەری کێشەکان کۆببێتەوە.
بەپێی هەواڵی میدیاكانی یەكێتی، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو شەممە ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە سەرپەرشتی کۆسرەت رەسول عەلی جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کۆدەبێتەوە.
کۆبونەوەکەی یەکێتی تایبەتە بە تاوتوێکردن و پەسەندکردنی نەخشە رێگای یەکێتی بۆ چارەسەری قەیرانەکانی هەرێمی کوردستان هەروەها لە بەشێکی تری کۆبونەوەکەدا باس لە کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتی دەکرێت.
پێشتر ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان "بێگه‌رد تاڵه‌بانی" له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆوه رایگه‌یاند "چاوه‌ڕوانده‌كرێت له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی دووشه‌ممه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی دا نه‌خشه رێگاكه‌ی یه‌كێتیی كه خۆی له هه‌شت خاڵدا ده‌بینێته‌وه په‌سه‌ندبكرێت".
AM:11:37:13/03/2017