لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک
هەواڵی کۆچی دوایی خانمە هونەرمەند دڵسۆز ماوەتی بڵاوکراوەتەوە و ئەو خانمە
هونەرمەندە دەڵێت نەمردووم.
دڵسۆز ماوەتی، خانمە ئەکتەری
کورد، ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی دەنگۆی ھەواڵی کۆچی دوایی خۆی بڵاو دەکاتەوە و
ئاماژە بەوە دەکات، کە ئێستا دۆخی تەندروستیی جێگیرە.
له گرته‌یه‌كى ڤیدیۆییدا هونه‌رمه‌ند دڵسۆز ماوه‌تى
ده‌ڵێت "له ئێستادا دواى ئه‌نجامدانى نه‌شته‌رگه‌رى بۆ زراوم به‌هۆى
ناجێگیرى دۆخى ته‌ندروستیه‌وه ئێستا من باشم".
له به‌شێكى تر‌ى لێدوانه‌كه‌ى ئه‌و هونه‌رمه‌نده ده‌ڵێت
رێكلامى ئه‌وه كرا من له نه‌شته‌رگه‌رى ده‌رنه‌چووم و مردووم به‌ڵام
من ئێستا دۆخى ته‌ندروستیم باشه.
دوو ھەفتە لەمەوبەر ماوەتی لە نەخۆشخانەیەکی شاری
سلێمانی نەشتەرگەریی زراوی بۆ ئەنجام درا، بەم ھۆیەشەوە دوو هەفتە لە بەرنامەی شانۆیی
(بەزم بەزم) دوورکەوتەوە.
دڵسۆز ماوەتی، ناوی ڕاستەقینەی خۆی (لاڤە)ـەیە، خەڵکی
شاری سلێمانییە، بەشداری چەندین فیلمی سینەمایی و زنجیرە درامای کردووە، ئێستا
ئەکتەری سەرەکی بەرنامەی شانۆیی (بەزمی بەزم)ـە، ساڵی ڕابردوو توانی 95 کیلۆگرام
لە کێشی لەشی داببەزێنێت.