وەزارەتی دارایی هەرێم وادەی دابەشکردنی دوو مووچەی پێکەوە ڕاگەیاند

وەزارەتی دارایی ھەرێم رەزامەندی لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستی سەرجەم فەرمانبەرانی بەرێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی سلێمانی دەربڕی و وادەی دابەشکردنی دوو موچەی ئەو کارەمەندانەی ڕاگەیاند

ئەندازیار بەھادین ئیبراھیم بەرێوەبەری گشتی شارەوانیەکانی بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی وتووە "ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی رەزامەندی لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەو فەرمانبەرانە دەربڕیوە کە لەسنوری شارەوانیەکانی سلێمانیدا بەشێوەی گرێبەست خزمەتیان کردووە"

ڕاشیگەیاند ھەر ئەمڕۆش نوسراوی تایبەت بەنوێکردنەوەی گرێبەستی ئەو فەرمانبەرانە لەوەزارەتی داراییەوە رەوانەی وەزارەتی شارەوانی کراوە.

ڕوونیشیکردەوە بەپێی ناوەڕۆکی بڕیارەکەش ھیچکام لەو فەرمانبەرانەی پێشتر بەشێوەی گرێبەست کاریان کردووە کەمنەکراوەتەوە و جگەلەوەش بڕیاردراوە موچەی دوو مانگیان بەسەریەکەوە بۆخەرجبکرێت، واتا موچەی مانگی کانوونی دووەم و شوباتی ئەمساڵ بەسەریەکەوە دەدرێتە ئەو فەرمانبەرانە و وەزارەتی داراییش رەزامەندی لەسەر ئەو داوایە دەربڕیوە.



PM:11:37:29/03/2017