مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی
بڵاوکردەوە ڕایگەیاند ئەمڕۆ دوا بڕیار لە نەخشە ڕێگای حزبەکەوە دراوە بۆ
چارەسەرکردنی دۆخی هەرێمی کوردستان.
لەو ڕاگەیەندراوەی یەکیتیدا هاتووە "دوای ئه‌وه‌ی نه‌خشه رێگای یه‌كێتی له
مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی په‌سه‌ندكرا،
له كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی‌دا كۆتا بڕیاری لێدراو ده‌بێته نه‌خشه رێگای یه‌كێتی
بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه و قه‌یرانه‌كان".
مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ڕاشیگەیاندووە "بڕیاردرا وه‌فدی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سه‌ردانی پارتی دیموكراتی كوردستان و لایه‌نه سیاسیه‌كانی
تر بكات، به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن بۆ پێكهێنانی كۆمیته‌یه‌كی كوردستانی تایبه‌ت،
كه پێكبێت له نوێنه‌رانی لایه‌نه سیاسیه‌كان و پێكهاته‌كانی گه‌لی كوردستان، به‌مه‌به‌ستی
هه‌نگاونانی كرداری بۆ جێبه‌جێكردنی قۆناغه‌كانی ڕیفراندۆم و پرسی سه‌ربه‌خۆیی
كوردستان".
ئاماژە بەوەشکراوە کۆبوونەوەکانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی
بەردەوامییان دەبێت بۆ تاوتوێکردنی پرسە گرنگەکان.