لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا وێنەیەک لە تۆڕی
کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکراوەتەوە کە تێیدا کەسێک لە نەخۆشخانە کەوتووە و لە
بەرزان مەلا ئەمین دەچێت و باس لەوە دەکرێت کۆچی دوایی کردبێت.
بەرزان مەلا ئەمین پێشکەشكاری بەرنامەی سەکۆ
دەنگۆی مردنی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەبێتەوە و وێنەی لێکچوویەکیشی لە
نەخۆشخانە بڵاودەبێتەوە.
بەرزان لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی
کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەکەی جارێکی دیکە بڵاوکردووەتەوە و نوسیویەتی "ھاوڕیان ئەم وێنەی فانێكی زۆر بۆمی ناردوە
لە زۆر پەیج بڵاو بوەتەوە گوایە منم بەڵام دورە لە ڕاستیەوە من تەندروستیم
ھیچ كیشەی نیە".
بەرزان مەلا ئەمین
خەڵکی شاری کەرکوکە و جگە لە کاری پێشکەشکاری وەک پەیامنێر لە شاری هەولێر بۆ
کەناڵی ئێن ئاڕ تی کاردەکات.