فۆرمی راپرسی سەربەخۆیی کوردستان ئاشکرا بوو

بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان فۆرمی ئەو راپرسیەی پارتی و یەکێتی لەسەری رێککەوتوون، ئاشکرا دەکات.

هێمن هەورامی راوێژکاری بارزانی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لە پۆستێکدا ئەو فۆرمە ئاشکرا دەکات و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات فۆرمەکە کە یەکێتی و پارتی لەسەری رێککەوتوون، بەشێوەی پرسیارێک تیایدا هاتووە" ئایا تۆ لەگەڵ سەربەخۆیی کوردستانیت؟"، لە وەڵامەکەشدا نوسراوە " – بەڵی – نەخێر".

هێمن هەورامی لەو تویتەدا دەڵێت" هەردوولا پارتی و یەکێتی لە ڕێگای لیژنەیەکی هاوبەشەوە لەگەڵ لایەنە سیاسیەکان و نەتەوەییەکانی کوردستان گفتوگۆ لەسەر مەسەلەی راپرسی دەکەن و لیژنەیەکی هاوبەش لە پێناو دیاریکردنی کات و میکانیزمی راپرسیەکە پێکدەهێنن".

ئەم پۆستەی هێمن هەورامی یەکەم پۆستە کە بەرپرسێکی پارتی باس لە فۆرم و چۆنێتی و ناوەرۆکی راپرسی هەرێم بکات.   



PM:12:49:03/04/2017