پرۆسەی دابەشكردنی پارەی جوتیاران دەستپێدەكات

بەوتەی وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێم بە وەكالەت، حكومەتی عێراق فەرمانی خەرجكردنی بڕی نزیكەی 224 ملیار دینار كە دەكاتە 37% ی كۆی شایستەی جوتیاران بۆ ساڵی 2016 دەركردووە و بە گەیشتنی سیولەی نەقدی لە بەغداوە بۆ هەرێم پڕۆسەی دابەشكردنی پارەكە دەست پێدەكات.

 د. عەلی سندی، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێم بە وەكالەت لەڕاگەیەندراوێكدا ئاماژە بەوە دەكات:" كۆی ئەو گەنمەی كە لە وەرزی بە بازاڕكردنی 2016 لە جوتیارانی هەرێمی كوردستان وەرگیراوە بریتیە لە 886 هەزار تەن كە كۆی بەهاكەی نزیكەی 596 ملیار دینار دەبێت و لە هەفتەی رابردوودا حكومەتی عێراقی فیدڕاڵ فەرمانی خەرجكردنی بڕی نزیكەی 224 ملیار دینار كە دەكاتە 37% ی كۆی شایستەی جوتیاران بۆ ساڵی 2016 دەركردووە".

هەروەها وتیشی:" لە ئێستادا وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم سەرقاڵی گواستنەوەی ئەم بڕە پارەیە بۆ هەرێم و ئاگاداری جوتیارانی هەرێمی كوردستان دەكەینەوە بە گەیشتنی سیولەی نەقدی لە بەغداوە بۆ هەرێم پڕۆسەی دابەشكردنی پارەكە دەست پێدەكات".
وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێم داواش لە حكومەتی عێراق دەكات لە داهاتوودا بڕی ماوەی شایستەی دارایی جوتیارانی هەرێم بۆ ساڵانی پێشووتر كە بریتیە لە 684 ملیار دینار 69 ملیار دینار بۆ 2014 و 243 ملیار دینار بۆ2015 و 372 ملیار دینار كەهی ساڵی 2016 خەرج بكات.



PM:02:17:03/04/2017