" ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کۆبوونەوە لەسەر راپرسی دەکات"

 کۆبوونەوەی سبەینێ سێشەممە ٤/٤ ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، تایبەت دەکرێت بۆ پرسی ئەنجامدانی راپرسی، هاوکات هەنگاویش بەنهێنی دەنرێت بۆ گەڕانەوەی پارێزگاکە بۆ سەر هەرێم.

بڕیارە سبەی لە دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگا تایبەت بکرێت بۆ مادەی ١٤٠ تایبەت بە کەرکوک و راپرسی لە پارێزگاکەدا لەگەڵ راپرسی هەرێمدا پێکەوە ئەنجام بدرێن. 

هەروەها تەوەرەیەکی تری کۆبوونەوەکە تەرخان دەکرێت بۆ وەڵامدانەوەی بڕیاری پەرلەمانی عێراق کە داوای کرد ئاڵای کوردستان لەسەر فەرمانگە حکومییەکان دابگیرێت.

ئەو کۆبوونەوەیە دوای ئەوە دێت کە سەرۆکی ئەنجومەن رێبوار تاڵەبانی و پارێزگاری کەرکوک د. نەجمەدین کەریم بڕیاری داگرتنی ئاڵای کوردستانیان رەتکردەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە کە هەریەک لە بەغداو ئەنقەرەو تاران هەڵکردنی ئەو ئاڵایەیان رەتکردەوەو جەختیان لەسەر ئاڵای عێراق کردەوە لەو پارێزگایەدا.



PM:09:44:03/04/2017