توێژەرو نوسەری دیار د. مەریوان وریا قانع ئامۆژگارییەکی گۆڕان دەکات و پێیان دەڵێت" بە پارتی و یەکیتی بڵێن: خۆتان وه‌كیل بن و ریفراندۆمی خۆتان بكەن".
بەناونیشانی "ئامۆژگارییه‌كی كورت بۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان" توێژەری دیار مەریوانی وریا قانی دەڵێت " باشترین شتێك بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له ئێستا‌دا ئه‌نجامیبدات ئه‌وه‌یه له‌سه‌ر ته‌له‌فیزۆنه‌كه‌تانه‌وه به پارتی و یه‌كێتی بڵێن پێویست ناكات بێن بۆلای ئێمه و باسی حیكایه‌تی ریفراندۆممان بۆ بكه‌ن، پێیان بڵێن خۆتان وه‌كیل بن و ریفراندۆمی خۆتان بكه. چۆنتان ده‌وێت وابیكه‌ن، كه‌ی ده‌تانه‌و‌ێت ئه‌و كاته ئه‌نجامیبده‌ن و چه‌نده‌ش پاره‌ی تێدا خه‌رجده‌كه‌ن، بیكه‌ن".
لەو نووسینەدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیوویەتی، ئەو نوسەرە دەڵێت" گه‌ردنیشیان ئازادبكه‌ن چۆن كۆر و كۆبوونه‌وه و ڤێستیڤاڵی بۆ ڕێكده‌خه‌ن با بیخه‌ن و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چۆنیان ده‌وێت ئاوا میدیاكانی خۆیان جۆشبده‌ن: واته كێ به خائین و ناپاك و جاش و كێش به نیشتیمانپه‌روه‌ر و پاڵه‌وان ده‌كه‌ن، با بیكه‌ن. چه‌ند نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس و ستوونووسی ناوه‌كیی و بیانیش ده‌كڕن، بۆ جۆشدان به‌م په‌تای ریفراندۆمه، با بیكڕن".
ناوبراو ئامۆژگاری گۆڕان دەکات و دەڵێت" پێیان بڵێن ئێوه وه‌ك بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نه‌ك هیچ كێشه‌یه‌ك بۆ ریفراندۆمه‌كه‌یان دروستناكه‌ن، به‌ڵكو كه رۆژی ده‌نگدانیش هاته‌پێشه‌وه دۆست و هه‌وادره‌كانتان راده‌سپێرێن به‌ر له‌وان، ده‌نگ به جیابوونه‌وه‌ی هه‌رێم بده‌ن".
مەریوان دەشڵێت" ڵێیانگه‌ڕێن له‌گه‌ڵ ئه‌و خورافه‌تی ڕیفراندۆم و مانۆره بێناوه‌رۆكه‌دا تا دواهه‌مین خاڵ بڕۆن. ئه‌م خورافه‌ته تا له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع نه‌شكێت له ئاستی گوتاردا ناشكێت. كه‌ی تاقه‌تیشیان له هه‌موو گه‌مه‌كه چوو، كه‌ی لوتیان به‌ر به‌ردی ئه‌لحه‌دی ناو ژیانی رۆژانه‌ی پێنج ملیۆن مرۆڤ كه‌وت، ئه‌وده‌م ناچاربكرێن له‌سه‌ر كێشه سه‌ره‌كییه‌كانی هه‌رێم قسه‌ی راسته‌قینه بكه‌ن و ئه‌وه‌ی پێویسته بكرێت و ئه‌وه‌شی سالانێكه پێویسته ئه‌نجامبدرێت ئه‌نجامبدرێت. له كوردستاندا دۆخێك سه‌روه‌ر كراوه تا خورافه‌تی ریفراندۆم و خورافه‌تی شێوه‌كانی تری «سیاسه‌تی ره‌مزیی» به‌تاڵنه‌كرێنه‌وه، مه‌ودای ئه‌وه نه‌مابێت قسه له كێشه سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و وڵاته بكرێت. بۆ ئه‌وه‌ی سیاسه‌تی راسته‌قینه ده‌ستپێبكات ده‌بێت «سیاسه‌تی ره‌مزی» بخرێته چاڵه‌وه".