بەپەلە..زیدان ئەم بڕیارەی لە سەر كریستیانۆ و بەیڵ دەرکرد

كەمێك لەمەوبەر پێكهاتەی سەرەكی یانەی  ڕیاڵ مەدرید بۆ یاریەكەی ئەمشەو بەرامبەر لیگانس ڕاگەیەنرا و لە بڕیارێكی چاوەڕوان نەكراودا زیدان هەریەكە لە كریستیانۆ و بەیڵی لە پێكهاتەكە دوورخستۆتەوە.

بەپێی ئەو پێكهاتەیە كە لە سایتی فەرمی یانەی ڕیاڵ مەدرید بڵاوكراوەتە هەردوو ئەستێرەی یانەكەی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و گاریس بەیڵ لە پێكهاتەی یانەكە بۆ یاری ئەمشەو نابینرێن و لە لیستی یاریزانە یەدەگەكانیشدا نین ئەمەی خوارەوەش لیستی كۆی یاریزانانە:

ناڤاس، كیكۆ،  یانز، كاسیا، ڕۆین، جەیمس، كاسیمیرۆ، كۆڤاسیج، ئەسینسۆ، مۆدریج، ئیسكۆ، بەنزیمە، ڤازكوێز، ماریانۆ، مۆراتا، كارڤاخال، پیپی، ڕامۆس، ناچۆ، مارسیلۆ، دانێلۆ.



PM:02:42:05/04/2017