نرخی سووتەمەنی بەرزدەبێتەوە

لەبەر زۆر پێویستی و بەکارهێنانی گاز لەلایەن مولیدەکانی دابینکردنی کارەباوە، نرخی گاز بەرزدەبێتەوە.

د.غالب محەمەد سەرۆکی لیژنەی وزەو سەرچاوە سروشتیەکان لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەلیدوانێکدا بۆ سپی ئەو هەواڵەی پشتڕاستکردەوەو وتی" جاران یەک لیتر گاز بە٤٥٠ دینار بووە، بەڵام ئێستا گەیشتۆتە نزیکەی ٦٠٠ دینار".
غالب محەمەد ئەوەشی ئاشکرا کرد کە هۆیەکی نزمی نرخی جارانی دەگەڕایەوە بۆ ئەوەی پێشتر لەلایەن حکومەتی عیراقەوە بڕێک لەگاز ڕەوانەی ھەرێم دەکرا، بەڵام ئێستا بەبەراورد بەپێشتر ئەو بڕە زۆر کەمکراوەتەوە.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد بەشێکی زۆری ھۆیەکانی گواستنەوە "ئۆتۆمبیلە گەورەکان" گاز بەکاردەھێنن، بۆیە ئەوەش وایکردوە نرخەکەی گرانتر بکرێت".



AM:09:45:08/04/2017