سبەی مووچە دابەشدەکرێت

پەروەردەى شارباژێر ڕایگەیاند، سبەینێ پارەى ڕێکخراوى گیزى ئەڵمانی کە وەک مووچە دەدرێت دابەش دەکرێت.

ڕاوێژ عەتا ئەحمەد، ڕاگەیاندنی پەروەردەی شاڕباژێڕ بە ئێن ئاڕ تی وتووە "بڕیارە سبەینێ دووشەممە کاتژمێر ٩ی سەرلەبەیانی وەک یەکەم پەروەردە پارەی ڕێکخراوی (Giz)ی ئەڵمانی دابەش بکرێت لە ناو دیوانی پەروەردەی شارباژێڕ، لەهەمان ڕۆژیشدا پەروەردەی دووکان ئەو پارەیە وەردەگرن .

وتوشییەتی "وەرگرتنى پارەکەش بەپێى دوری شوێنی نیشتەجێبونی مامۆستایانە لە قوتابخانەکەیەوە لە نێوان ٣٠ بۆ ٧٠ کیلۆمەترە بڕی ٢٢٥ دۆلار پێکەوە وەردەگرن، ئەوانەی لە ٧٠کیلۆ مەتر بۆ سەرەوەن بڕی (٣٠٠)دۆلار وەردەگرن".

هەروەها ڕاشیگەیاندووە کە سبەینێ مووچەی سێ مانگی ئەو مامۆستایانە بەسەر یەکەوە دابەشدەکرێت.



PM:03:22:09/04/2017