پارەیەكی زۆر گەیشتە هەرێم

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا عەبدولڕەزاق ناوەندەیی بەڕێوەبەری گشتیی لە وەزارەتی بازرگانی ‌و پیشەسازی هەرێمی كوردستان رایگەیاند "پارەی گەنمی جووتیاران بۆ ساڵی 2016 گەیشتووەتە هەرێمی كوردستان ‌و بڕی پارەكەش 222 ملیار ‌و 959 ملیۆن دینارە". 

عەبدولڕەزاق وتیشی " رۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە دەست بە دابەشكردنی دەكرێت و هەر جووتیارێك 38.5% ی پارەكەی وەردەگرێت".

لە كۆنگرە رۆژنامەوانیەكەدا عەبدولڕەزاق ناوەندەیی ئەوەشی وت كە "بڕی 660 ملیار دیناری ساڵەكانی 2014، 2015 و 2016 ی جووتیارانی كوردستان لای حكومەتی عێراق ماوە و تا ئێستا چارەنوسی نادیارە.





PM:02:03:10/04/2017